×

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشدار دەبێت لە پێشانگای نێودەوڵەتی میتێکس

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025/5/4، هەریەك لە مەعروف عەزیزخان هەرکی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و حاجی ئیسماعیل سورچی و لاوەند مەموندی، ئەندامانی ئەنجومەنی گارگێڕی ژوور، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەشداربوون لە سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (میتێکس 2025)، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێریان کرد.
لە میانی سەردانەکەی شاندی ژوور، چاویان کەوت بە ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسیان لە گرنگی کردنەوەی ئەم پێشانگایە و چۆنیەتی ئامادەکاریەکان کرد.
وا بڕیارە پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژی سێشەممە، بەرواری 2025/5/6، لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.

بابەتێکی پەیوەندیدار