تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی كرد

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 ئاب 2014 08:21
 
ئێوارەی رۆژی 24ی ئاب ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور لە سەنتەری رۆشنبیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرا لە خاتوو بارۆنس ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی (IBBC) .
لە دیدارێكدا ساماڵ سەردار وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك و ژمارەیەك لە كەسایەتی و بازرگانان و كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون، دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور ووتەیەكی پێشكەشكرد پاش بەخێرهاتن باسی لە رۆل و گرنگی ئەم رێكخراوە كرد لە بەرەو پێشبردنی كەرتی بازرگانی لە عێراق بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی هەروەها رۆلی خاتوو بارۆنس ئیما نیكلسۆنی بەرز نرخاندكە لەساتە ناخۆش ە دژوارەكاندا پاڵپشتی بازرگانان بووە، وە داواشی لە بازرگانان كرد لەم ساتەدا بە هەم و هەوڵ و توانایەكەوە كاربكەن و سست نەبن لە بەڕێوەبردنی كارەكان وە پاڵپشتی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاریكارییەك و پشتگیرییەك.
پاشان خاتوو بارۆنس ئیما نیكلسۆن لە ووتەكەیدا زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری كرد كە لە بەرەو پێشبردنی رەوتی بازرگانی هەرێم رۆڵی گرنگی گێڕاوە هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی ووڵاتانی عەرەبی كرد كە لەهەولێر بەسترا بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد بۆ ژوور، وە لە درێژەی ووتەكانیشیدا باسی رەوشی بازرگانی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد كە بەهۆی ئەم ئاڵۆزییە بە قۆناغێكی هەستیاردا  تێپەڕدەبێت و روونی كردەوە كە ئەوان وەكو ئەنجومەنی (IBBC) پاڵپشتی خۆیان دووپات دەكەنەوە هەم وەكو ووڵاتی بەریتانیاش بەردەوام دەبن لە هاریكاری.
پاشان ئێوارە خوانێك بۆ ئامادەبووان لە سەنتەری رۆشنبیری ژوور رێكخرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:50

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑