تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوورەكەمان ژەمی بەیانیان بۆ پێشمەرگە دابین دەكات

ژوورەكەمان ژەمی بەیانیان بۆ پێشمەرگە دابین دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 ئاب 2014 08:15
لە چوارچێوەی هەست كردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی ئەنجومەنی كارَگێڕی ژوور هەستا بە تەرخانكردنی بودجەیەكی دیاریكراو بۆ كڕین و ناردنی خۆراكی ژەمی بەیانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕدا لە هەردوو میحوەری گوێڕ و مەخموور.
لە مبارەیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند: هاوكارییەكە بریتی یە لە دابینكردنی ژەمە خۆراكی بە یانیانی زیاتر لە 3000 هەزار پێشمەرگە لە بەرەی مەخمورگوێر، هەر ژەمێكیش لە پێنج جۆر خواردن پێكدێت، دووپاتیشیكردەوە كە ئەو ژەمە خواردنانە لە لایەن تیمێكی تایبەتەوە دابەش دەكرێت كە لە لایەن ژوورەوە پێكهێنراوە، ئەم هاوكارییەش لە 18/8 دەستی پێكردوە و بەردەوامیش دەبێت تا ئەو بودجەیەی كە بۆی تەرخان كراوە نەواو دەبێت .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 819 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:54

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑