تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵدارا جەلیل خەیات: كاری وەبەرهێنان لە كوردستان ئاسایی بەڕێوە دەچێت

دارا جەلیل خەیات: كاری وەبەرهێنان لە كوردستان ئاسایی بەڕێوە دەچێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 ئاب 2014 07:30

دارا جەلیل خەیات:

كاری وەبەرهێنان لە كوردستان ئاسایی بەڕێوە دەچێت

سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بارودۆخی ئەمنی كوردستان ئارامەو هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە، بۆیە پێویستە كارمەندی ئەو كۆمپانیا بیانییانەی كە كوردستانیان بەجێهێشتووە ‏بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.‏
دارا جەلیل خەیات لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵدا، ئاماژە بەوە دەكات، جگە لە كارمەندی بەشێك لە كۆمپانیاكان، هیچ كۆمپانیایەك خاكی كوردستانی بەجێنەهێشتووە. ئەو روونی دەكاتەوە، ‏سەرمایەداران‌ و بازرگانانی كوردستان بەردەوامن لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەجۆرێك رۆژانە نانخواردن‌ و پێداویستی دوو هەزار پێشمەرگە رەوانەی بەرەكانی شەڕ دەكەن.‏
دارا جەلیل خەیات ئاماژە بەوە دەكات، ماوەیەكی زۆرە كە لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، بازرگانی نێوان توركیا بۆ گشت عیراق‌ و كوردستان هەیە و، دوای ‏دروستبوونی هەندێك ئاڵۆزی لەناوچەكانی تكریت ‌و موسڵ‌ و شەڕی داعش، ئەوا دابڕانێكی هاتوچۆی بارهەڵگری لەنێوان كوردستان و عیراق هاتەئاراوەو ئەوەش وایكرد هاتوچۆی بازرگانی لەو ناوچانە كەم ‏بكرێتەوە، هەروەها ئەو شەڕە وایكرد هەندێ دۆستانی ئێمە كە كاری بەڵێندەرایەتی ‌و كۆنتراكت دەكەن بۆ توركیا بڕۆنەوە، هیوا دەخوازین بگەڕێنەوە.‏
لەبارەی رێژەی ئەو كۆمپانیایانەی كە هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتووە، دارا جەلیل خەیات وتی: ئەوانەی رۆیشتوون زوربەیان كارمەندانی كۆمپانیاكان بوون نەك خودی كۆمپانیاكان.‏
لەبارەی چارەسەری باردۆخەكەش وتی: ئەو باردۆخە بەندە بە پێكهێنانی حكومەتێكی هەمەلایەنە لە كوردو عەرەبی شیعەو سوننەو لایەنەكانی دیكە لەعیراقدا تا ناوچەكە هێمن بێ.‏
روونیكردەوە، لەساڵی ٢٠٠٥ەوە تائێستا لایەنی ئەمنی عیراق باش نەبووەو تەنیا لەكوردستان ئارامی سەقامگیری بەخۆوە بینیوە، هەر لەو كاتەوە بازرگانی ‏بە باشترین شێوە بەڕێوەچووە.‏
هەروەها دارا جەلیل خەیات وتی: داوا لە كۆمپانیا بیانییەكان دەكەم بگەڕێنەوەو زیان بە خۆیان‌ و خەڵكی پەیوەندیدار نەگەیەنن، چونكە تێكچوونی پەیوەندی تا دروستبوونەوەی، ‏كاتێكی زۆر دەبات،‌ هەروەها بازاڕەكانی كوردستان زۆر بەباشی جموجۆڵی تێكەوتووەو خەڵك ژیانی ئاسایی خۆی دەكات، هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە كە  كوردستان ئارامە.‏
لەبارەی یارمەتیدانی سەرمایەداران بە پێشمەرگە، دارا جەلیل خەیات وتی: زۆربەی سەرمایەداران خۆیان یارمەتی پێشمەرگەیان داوە بەبێ هیچ داواكارییەك، ئێمەش وەك یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان بودجەیەكمان بۆ پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەرخان كردووەو، رۆژانە خواردن بۆ دوو هەزار پیشمەرگە دەنێرین.‏

ئه‌م بابه‌ته‌ 851 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑