تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبازرگانان و پەرلەمانتاران هەماهەنگی یەكتردەكەن

بازرگانان و پەرلەمانتاران هەماهەنگی یەكتردەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 14 ئاب 2014 09:40
رۆژی 13ی ئاب دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە هەردوو پەرلەمنتار ماجد عوسمان و عەبدولرەحمان عەلی رەزا ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كرد.
سەرەتا شاندی میوان سوپاسی ژووریان كرد بۆ ئەم دەرفەتە ، ئەوان وەكو لێژنەی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی ئەم سەردانەیان ئەنجامدا بە مەبەستی رێگەخۆش كردن بۆ ساز كردنی كۆبوونەوەیەكی فراوان لە نێوان تەواوی لیژنەكەیان و ئەنجوومەنی كارگێری ژوور بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی بازرگانان و گیروگرفتەكانیان و چاودێریكردنی بازاڕ و دروستكردنی هەماهەنگیەكی تەواو لە نێوانیاندا.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم سەردانەو رایگەیاند و ئەم هەنگاوەی بە گرنگ لە قەلەمدا ، هەروەها وتی پێویستە پێش دەركردنی هەر یاسایەك یان زیادكردنی بڕگەیەك لە لایەن پەرلەمانی كوردستان كە پەیوەندی هەبێت بە بازرگانی و بازاڕ پێویستە بازرگانان ئاگاداربكرێنەوەو راو سەرنجیان بە هەند وەربگیرێت ، وە ئەم یاسا و بڕگانەش تەنها وەكو نوسین نەمێنێتەوە پێویستە جێ بەجێ بكرێن بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی رەوشی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان. پشتگیری خۆی و ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پاڵپشتیەك كە خزمەت بە بازرگانان و بازاڕی هەرێمی كوردستان بكات.
 
وا چاوەروان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی لێژنە كۆبوونەوەكە سازبكرێت گەلێك سەرنج و بابەتی پەیوەندیدار بخرێنە بەر باس .بە بازرگان و بازاڕ تێیدا دەخەینە بەر باس.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑