تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵدیداری عێراقی – ئەڵمانی بۆ كارو وەبەرهێنان لە بەرلین بەڕێوەچوو

دیداری عێراقی – ئەڵمانی بۆ كارو وەبەرهێنان لە بەرلین بەڕێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئازار 2014 09:50

بەئامادەبوونی د. رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، رۆژانی 19 و 20ی شوباتی رابردوو سێیەم دیداری عێراقی – ئەڵمانی بۆ كارو وەبەرهێنان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

لەو دیدارەدا كە دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی عێراق و ئەڵمانیاو پەرلەمانتاران و سەرۆك ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عێراق و جێگری پارێزگاری هەولێرو كۆمەڵێك لە پیاوانی خاوەنكاری عێراقی و كوردستانی و ئەڵمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تایبەتمەند بە ئابووری لە عێراق و کوردستان لەوانە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر.

دیدارەكە لەلایەن باڵێۆزخانەی عێراقی بەهاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەرەبی – ئەڵمانی رێكخرا، تیایدا چەند پانێڵ وۆركشۆپێك لەبوارو سێكتەرە جیاجیاكانی تایبەت بە کەرتی گشتی و تایبەت لە عێراق و کوردستان سازكران، لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ئەڵمانیا و عێراق و کوردستان.

لە رۆژی یەکەمی دیدارەکەدا، دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی عێراق لە وتەیەکدا ئاماژەی بە کارو چالاکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و کوردستان کرد لە زەمینەسازکردن بۆ بەستن و پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ خاوەنکارانی جیهان.

خەیات لە وتەکەیدا بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی بۆ کوردستان کرد، کە زەمینەیەکی لەبارو یاسایەکی هاندەر هەیە، وتیشی: كەرتی پیشەسازی دەرهێنانی نەوت و گاز لەبرەودایە، لە كەرتەكانی تری وەك كەرتی پیشەسازی و وزەو ژێرخانی ئابووری و بوارە خزمەتگوزاریەكانی تری وەك تەندروستی و فێركردنیش پێویستمان بە توانای ئەڵمانییەکان هەیە، ئەمە جگە لەوەی كشتوكال و گەشتیاری دوو كەرتی زۆر گرنگ و مژدەبەخشن لەئایندەدا بۆ ئەو هەرێمە.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 882 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑