تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 04 حوزەیران 2015
 
رۆژی 3ی حوزەیران د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە بارەگای ژوور پێشوازی لە ماساكی هۆندا سكرتێری یەكەم لە بالیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و چۆنیەتی هاتنی كۆمپانیا ژاپۆنیەكان بە مەبەستی كاركردن بۆ هەرێمی كوردستان كرا.
ماساكس هۆندا ووتی: ئەوان وەكو ووڵاتی ژاپۆن توانیویانە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا 6 ملیار دۆلار وەكو بەشداری لە پەرەپیدانی یرۆژەكان بدەنە هەرێمی كوردستان و عێراق.
رایگەیاند ئەوان بەشێوەیەكی بەردەوامیش لە رێگەی رێكخراوە خێرخوازییەكان توانیویانە هاوكاری پەنابەر و ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.
ووتیشی ژاپۆن زۆر بە گرنگی یەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت ئێستاش نزیكەی 20 كۆمپانیای ژاپۆنی ئامادەن بێنە هەرێم و كاربكەن هەندێكی تریش ئامادەن بەرهەمەكانیان هەناردەی كوردستان بكەن ئێمەش وەكو قونسوڵی بازرگانی ژاپۆن لە عێراق هاوكار دەبین بۆ ئەوەی باری ئەمنی و سەقامگیری كوردستان بە هەردوو رێكخراوی بازرگانی  jitro و jccme ی ژاپۆنی و كۆمپانیا ژاپۆنیەكان بگەیەنین، ئێمە دەزانین پێشكەوتنی هەر ووڵاتێك بەندە بە پێشكەوتنی پیشەسازی و بەرهەم بۆیە ئێمە لەم رووەوە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی بەشداربین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرپرسی رێكخراوی بازرگانی jitro سەردانی هەرێم دەكات.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور بە ناوی ژوور و خەڵكی كوردستان سوپاسی ژاپۆنی كرد بۆ ئەم هاوكاریانە، ووتیشی ژاپۆن بە كاری مرۆیی بەناوبانگە.
د. دارا جەلیل خەیات ووتی: بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندیە ئابووریەكانیش بەرەو پێش دەچن بەڵام تا ئێستا كۆمپانیای نوێ و كاری نوێ ی ژاپۆنی نەهاتۆتە كوردستان هەر هەمان ئەو كۆمپانیایانەن كە پێشتر لە هەرێم بوونیان هەبووە، بۆیە هیوادارم لە رێگەی سەردانی بەڕێزتانەوە لەماوەی داهاتوودا كۆمپانیای نوێ لە هەرێم ببینین.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: عێراق ووڵاتێكی گەورەیە پێویستی بە هەموو كەل و پەلێك هەیە پێویستی بە كارگە و بەرهەمی نوێ هەیە لە هەموو بوارێك.
كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەتیش بە كۆمپانیا ژاپۆنیەكان لە هەولێر گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە ناساندن و كاركردنی كۆمپانیا ژاپۆنیەكان لە هەرێم بۆ ئەم مەبەستەش ژوور هاوكار و پشتگیری تەواو بۆ ئەم مەبەستە دەكات.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە هەرێم پێویستی بە پێشخستنی زۆر سێكتەر هەیە بە تایبەت سێكتەرەكانی گەشت و گوزار و پیشەسازی و كشتوكاڵ ، بۆ ئەم مەبەستەش ژاپۆن دەتوانێ هاوكار و پاڵپشتی هەرێم بێت.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑