تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 25 حوزەیران 2015
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 25/6/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە ئەنگس مێكی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە دانیشتنێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاڕگێری ژوور ئامادەی بوون، سەرۆكی ژوور سوپاسی سەردانی كونسوڵی بەریتانیای كرد هیوای بەردەوامی و پێشخستنی پەیوەندییەكانی خواست بە تایبەت لە كەرتی بازرگانی.
د. دارا رایگەیاند ئێمە وەكو بازرگانان و ژووری هەولێر هیواخوازین پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی باڵا بێت لە هەموو سێكتەرەكان، بۆ ئەم مەبەستەش وا بڕیارە لە مانگی ئاب كۆنفڕانسێكی تایبەت بە ئابووری هەرێم لە بەریتانیا ساز بكرێت.
د. دارا ووتیشی وڵاتی ئێمە پێویستی بە بوژانەوە و پێشخستنی زۆرێك لە كەرتەكان هەیە وڵاتێكی وەكو بەریتانیاش لە هەموو كەرتێك سەركەوتووە و ئەزموونی هەیە كە دەتوانێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، وە دەرگای ژوور هەمیشە كراوەیە بۆ هەر كۆمپانیایەك و بازرگانێكی بەریتانی، ئێمە هاوكار و پاڵپشتی دەبین.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی دووپات كردەوە كە بازرگانان و هاوڵاتیانی هەرێم كێشەی وەرگرتنی ڤیزای بەریتانیایان هەیە هیوا خوازین كە جەنابتان وەكو كونسوڵ بتوانیت پەیامی ئێمە و هەرێم بگەیەنیت بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.
لە لایەن خۆشیەوە كونسوڵی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و باسی لە پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوولا كرد.
ئەنگس مێكی بەڵێنی ئەوەی دا كە كێشەی ڤیزا بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بگەیەنێت بە مەبەستی چارەسەركردنی.
كونسوڵی بەریتانیا باسی لەوەش كرد كە كەرتی ئابووری وەكو گشت كەرتەكانی تر لای بەریتانیا گرنگە هەوڵ دەدەین بەشداربین لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان وە هەوڵیش دەدەین جگە لە كەرتی نەوت پەرە بە كەرتەكانی تر بەتایبەت كەرتی كشتوكاڵی هەرێم بدەین.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑