تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەمەدانی ئێران و هەرێمی كوردستان 65 ملیۆن دۆلارە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەمەدانی ئێران و هەرێمی كوردستان 65 ملیۆن دۆلارە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2015 08:28
رۆژی 5/10/2015 شاندێكی بازرگانی شاری هەمەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندەكە پێك هاتبوون لە 27 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی رەحمان نادی بەڕێوبەری دەستە لە كۆمەڵەی بازرگانی ژووری هەمەدان، لە بوارەكانی جل و بەرگ و كوتاڵ و كەل و پەلی خواردەمەنی و ئامێری هەڵهێنانی هێلكە و پیشەسازی پێستە.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە هەریەك لە نوێنەری كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی ئامادەی بوون رەحمان نادی رایگەیاند: ئێمە وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان هیوا خوازین پەیوەندیەكی پتەو لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بنیات بنێین.
وتی: زیاتر لە 95 جۆر كەل و پەل و شتومەكی جیاواز لە شاری هەمەدان بەرهەم دەهێنرێ و هەناردەی زیاتر لە 35 وڵات دەكرێ، وتیشی هەمەدان لە رووی چارەسەری سروشتی و سێكتەری پزیشكیەوە زۆر پێشكەوتووە و گەورەترین نەخۆشخانەی وڵاتی ئێران بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی دڵ لە شاری هەمەدانە .
رەحمان نادی ئەوەشی خستە روو: كۆی گشتی كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و شاری هەمەدان لە ساڵی 2014 بڕی 65 ملیۆن دۆلار بووە.
جەختی لەوەش كردەوە كە ئەوان وەكو بازرگانانی شاری هەمەدان چاویان لە پەرەپێدانی زیاتری كاری بازرگانیە لەگەڵ هەرێم و بۆیە لە گەشتی ئەم جارەیان لە گرنگترین كاریان گرێبەستێكی ئالیكی ئاژەڵیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی هەرێم بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار واژوو كردووە هەروەها بە بڕی 18 ملیۆن دۆلاریش گرێبەستێكی تریان واژوو كردووە بۆ هێنانی 30 هەزار سەر ئاژەڵ.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێكی زۆر باش دایە و رۆژ بە رۆژیش ئەم پەیوەندییە بەرەو باشتر دەچێت.
وتیشی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پەیوەندییەكی بەردەواممان هەیە لەگەڵ زیاتر لە 12 ژووری بازرگانی لە شارەكانی ئێران، هیواشی خواست لەگەڵ ژووری بازرگانی شاری هەمەدانیش پەیوەندی ببەستن.
لە كۆتاییدا ئەندامی ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و هیواشی خواست بە پاڵپشتی هەردوو لایەن بتوانرێت ئاسانكاری لە خاڵە سنوریەكان و گومرگدا بكرێت بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1609 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑