تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵیازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە

یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2015 08:29
رۆژی 5/10/2015 بە بەشداری 140 كۆمپانیا لە 14 وڵات یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بازرگانی گشتی و وزە و پرۆژەكان لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان كرایەوە، بڕیاریشە تا 8/10/2015 بەردەوام بێت.
لە رێوڕەسمی كردنەوەكەشدا هەریەكە لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و كونسوڵی چەند وڵاتێك ئامادەی بوون.
ئاستی بەشداریكردن لەم پێشانگایە تا راددەیەك باش بوو بەڵام لەچاو ساڵانی پێشوو نزمتر بوو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی و شەڕی تیرۆرستان.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانەی باس كرد بە تایبەت لە دۆخێكی وەك ئێستادا كە هەرێم بە قەیرانی داراییدا تێپەڕ دەبێت و لە شەڕێكی نەخوازراویش دایە لەگەڵ تیرۆرستان.
وتیشی: بەشداری كردنی كۆمپانیا بیانیەكان لەم پێشانگایە لە ئاستێكی باش دایە هیواشی خواست كە كەرتی تایبەتی و كەرتی گشتیش سوود لەم پێشانگایە ببینن.
شایانی باسە ئەو وڵاتانەی بەشداربوون لەم پێشانگایە بریتی بوون لە پێنج وڵاتی ئەوروپی و پێنج وڵاتی عەرەبی وە هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و چین و توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 2351 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑