تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرچاوەكانی داهاتی ئابووری هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت

سەرچاوەكانی داهاتی ئابووری هەرێمی كوردستان زیاد دەكرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2015 08:26
رۆژی 4/10/2015 سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی شارەزایانی ئابووری ئەمریكی بە سەرۆكایەتی خاتوو نانسی بینیامین شارەزا لە بواری ئابووری كرد.
لە دیدارێكدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی كرا بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو بتوانرێ كار لەسەر چۆنیەتی ئەم پەرەپێدانە بكرێ و وەكو داهاتێكی سەرەكی بۆ ئابووری هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێت.
هەروەها باس لە چۆنیەتی دانانی سیستەمێكی گونجاو و مۆدێرن كرا بۆ بانكەكان و كەرتەكانی تایبەت.
شاندی میوان رایانگەیاند: ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە داهات و ئابووری هەرێمی كوردستان و هەروەها پەرەپێدانی كەرتەكانی تر و رێنوێنی حكومەتی هەرێم بۆ دانانی سیستەمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە داهاتی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر  وتی: هەرێمی كوردستان جگە لە نەوت، دەوڵەمەندە بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار كە ئەم تایبەتمەندییەش دەگمەنە و لە هەموو وڵاتێكدا نی یە، بەڵام پێویستیان بە پەرەپێدان هەیە.
وتیشی: لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا سیستەمێكی بانكی گونجاومان نی یە بۆ ئەوەی كاری بازرگانی و بەڕێوەچوونی پرۆژەكان بە شێوەیەكی مۆدێرن بێت، بۆیە تا ئێستا زۆربەی پرۆژەكان بەشێوەیەكی كلاسیكی بەڕێوە دەبرێن.
ئەوەشی خستە روو: كاریگەری شەڕ و هاتنی ئاوارەكان و نەهاتنی بودجە لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆژەكان.
جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە شاندی میوان سەركەوتوو بن لە سەردانەكەیاندا و بتوانن رێگەچارەی گونجاو بۆ باشتر كردنی بار و دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بدۆزنەوە .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑