تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ئالاند راید کرا

بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ئالاند راید کرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 24 نیسان 2011 02:35
رۆژى (10-4-2011 ) دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
رۆژى (10-4-2011 ) دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ئالاند راید سرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بازرگانی بەریتانیا لە بەغدا کرد.
ناوبراو لە دوا سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان و بۆ ژوورى بازرگانى هەولێر بەهۆى کۆتایی هاتنى کارى لە پۆستەکەیدا لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور کۆبونەویەکى فراوانى بۆ رێکخرا لە دەستپێکدا  لە وتەیەکیدا سەرۆکى ژوور وێراى بەخێرهاتن و ئاراستەکردنى رێز و خۆشەویستى بۆ ناوبراو ئاماژەى بە رۆڵى بەرێزیان کرد لە پێشخستنى پەیوەندیەکانى نێوان عێراق و ولاتى بەریتانیا.
      لەپاشان ( ئالاند راید) تیشکى خستە سەر گرنگى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ولاتى بەریتانیا هەروەها وتارێکى دەربارەى (یاساى قەدەغەکردنى بەرتیل)ى بەریتانى  پێشکەش کرد کە لە بەریتانیا کارى پێ دەکرێت ووتى سەرەراى ئەوەى کە ئەم یاسایە بۆ ماوەیەکى درێژە دەرچووە بەلام تا ئەم دواییە بە پێى پێویست لە بەریتانیا جێبەجێنەکراوە بەلام لەو ماوەیەى رابردوو دواى هەموارکردنەوەى ئەم یاسایە کارا کراوە و ئێستا بە دروستى کارى پێدەکرێت، لە روونکردنەوەى چەند برگە و لایەنێکى یاساکە وتى بە پێى ئەم یاسایە نابێ کۆمپانیا بەریتانیەکان بە هیچ شێوەیەک بەرتیل بە بەرپرسانی حکومەت و هیچ لایەنێک بدەن لە ناوەوە و دەرەوەى بەریتانیا بە پێچەوانەوە سزاى توند دەدرێن بۆیە وا رێنمایی کراون کە لە هەموو ئەو ولاتانەى بەریتانیا کارى تیادا دەکات ئەم یاسایە لە کۆبونەوە و دیدارەکاندا باس بکرێت تا خەلکى ئەو ولاتانە لەو یاسایە ئاگادار بن، لە درێژەى قسەکانیدا وتى یاساکە رێگە بە میواندارى کردن و دیارى پێدان لە سنورێکى دیارى کراو دەدات بە مەرجێک ئەم دیاریانە بەهادار نەبن و بچنە خانەى گومانەوە، وە ئەوانەى بە پێى ئەو یاسایە کار ناکەن دەدرێنە دادگا.
هەروەها وتى ئەم یاسایە ئەو کۆمپانیایانەش دەگەرێتەوە کەلە کوردستان تۆمار کراون ،وەلەراستیدا ئەم سەردانە مان هەر بۆ ئەوە بووە کە بەم یاسایە ئاشناتان بکەین وە نابێت کۆمپانیا بەریتانیاکان لەو یاسایە لابدەن
         لە لایەکى تریش ئاماژەى بە کارەکانى لەگەڵ حکومەتى فیدرالى لە بەغدا لە ماوەى کارکردنى لە پۆستەکەیدا کرد و باسى لە رۆڵى کاراى ستافەکەى کرد کە لە بەغدا توانیویانە رۆلى باش و گرنگ بگێرن بۆیە لە راپەراندنى کارەکانى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان پشت بەو ستافە دەبەستێت و دەیانگوازێتەوە بۆ هەولێر بۆ ئەوەى کار بۆ باشترکردنى ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا بکەن.
لەپاشان لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیار و بۆچون سەبارەت بە پەیوەندیەکانى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان هەردوولا خرانە بەر باس و قسەیان لەسەر کرا و وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە.

britani2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1478 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑