بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
لە رێگەی رێوڕەسمێكی تایبەتدا
رۆژی دوو شەممە 30/ 1 / 2017 لە بارەگای ژوور كۆمپانیای بلباسان هەڵدەستێ بە نمایش كردنی چەند بەرهەمێكی تازەی خۆی، كە بریتی یە لە چەند جۆرێك ئۆتۆمبێلی ناوازە كە دەكرێت شوێنی هاوشێوەكانیان بگرنەوە كە لە دەرەوە هاوردە دەكرێت، بە مەبەستی ئاشنا كردنی بە كۆمەڵگەی كوردستان، دانانی بنەمای دامەزراندنی پرۆژەی هاوبەش بۆ ئەم جۆرە بەرهەمانە لەگەڵ ئەوانەی ئارەزووی سەرمایەگوزاریان دەبێت.