لیژنەی داڕشتنی سیاسەتی بەکارخستن دوای ئەوەی ئەنجامی دوەمین کۆبونەوەی کە لەهۆلی کۆبونەوەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە (5/4) ئەنجامی دابوو لە (13/4) لە شاری ئەستانبول لەوۆرک شۆپێکدا کە بەسەر پەرشتی رێکخراوی نێو دەولەتی (ILO) بەرێوەچوو خستەروو بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ناوەرۆکی ئەو سیاسەتەی کە لیژنەکە دایڕشتبوو جارێکی تر بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئاکامەکانی کۆبونەوەکەی ئەستانبول و ئەو گۆرانکاریانەی کە لەسیاسەتە داڕێژراوەکەدا کرابوو ڕۆژی 17/4بە سەرپەرشتی ( ئەمیر سلێوە) راوێژکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لیژنەی ناو براو سێیەمین کۆبونەوەی لە ژووری بازرگانی ئەنجامدا . تیایدا جارێکی تر بەناوەرۆکی سیاسەتە داڕێژراوەکەدا چونەوە.