تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵخاوەن کۆگاى دەرمان و دەرمانخانەکان لەگەل شاندێکى تورکیا کۆدەبنەوە

خاوەن کۆگاى دەرمان و دەرمانخانەکان لەگەل شاندێکى تورکیا کۆدەبنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 15 کانونی یەکەم 2009 00:00
رۆژى سێشەممە 15/12/2009 بە ئامادەبوونى ماجد جەلال خەلیل ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە ژوور کۆبونەوەیەکى فراوان لە نێوان شاندى بازرگانى تورکى بوارى پێداویستى پزیشکى و خزمەتگوزاریەکانى نەخۆشخانە و ئەو بەرهەمانەى کە تەنها بۆ جارێَک بەکاردەهێنرێت و ژمارەیەک خاوەن کۆگاکانى دابەشکردنى دەرمان و دەرمانخانەکان بەرێوەچوو. سەرەتا ماجد جەلال باسى لە هەولەکانى ژوور کرد بۆ سازکردنى کۆبونەوە و بە یەکترگەیاندنى بازرگان و پیشەسازانى هەولێر لەگەل ئەو شاندە بازرگانیانەى دێنە هەرێمى کوردستان، دواتریش ئامادەیى خۆى و ژوورى بازرگانى دەربرى بۆ هاوکارى کردن و پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ ئەوەى بتوانن بازرگانان کارى هاوبەش بکەن و پەیوەندى بازرگانى لەگەل یەکتر گرێبدەن. لە پاشان هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کار و چالاکیان ناساند و لەگەل یەکترى کەوتنە گقتوگۆکردن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑