ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە 14/1 سەرۆکى ژوور بەشدارى لەو سیمینارەدا کرد کە کۆمپانیاى دارین سازی کردبوو بە مەبەستى کۆکردنوەى را و سەرنج دەربارەى پێشخستنى پرۆژەى فامیلى فەن لە هۆلى هوتێل شیراتۆن سازی کردبوو، ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆکى رێکخراوە پیشەییە پەیوەندیدارەکان و خاوەن کار و بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیا و خەلکانى شارەزا لە بوارى پرۆژەدا ئامادەبوون. دواى ئەوەى کە سیمینارەکە بە وتارى ملا شین خاوەن کۆمپانیاى دارین کرایەوە کە تیایدا جگە لە باسکردنى مێژووى دامەزراندن و چۆنیەتى کارکردنى کۆمپانیاکەیان ئامانجى سیمینارەکەى لە چوارچێوەى وەرگرتنى را و سەرنج بۆ پێشخستنى پرۆژەى (فامیلى فەن) دا کە پرۆژەیەکى گرنگى کۆمپانیاکەیانە لە شارى هەولێردا چرکردەوە. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بەو بۆنەیەوە ووتەیەکى پێشکەش کرد و رۆلى کۆمپانیاى دارین و خاوەن و هاوکارەکانى بەرزنرخاند و تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان پرۆژەکەى بە شاکارێکى دیکەى کەرتى تایبەت لە قەلەمدا و سوپاسى پشتگیریەکانى حکومەتى هەرێمى کرد و ئامادەیى خۆى دەربرى بۆ هاوکارى کردنى خاوەن پرۆژەکان و سەرجەم ئەندامانى ژوور بۆ ئەوەى بتوانن لە کارەکانیاندا زیاتر کاراو چالاک بن و تواناکانى خۆیان بسەلمێنن و بەشێوەیەکى چرتر بەشدارى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستاندا بکەن و هیواى خواست کە بەشداربوانى سیمینارەکە سودبەخش بن بۆ باشترکردنى ەو خزمەتانەى کە ئەو پرۆژەیە پێشکەش بە هاولاتیانى دەکات.