رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز نیککۆلۆ رینادل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی په‌رله‌مانتاری ناوبراوی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواست له‌هه‌ولێر و، هه‌روه‌ها وتی:"ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له‌کوردستان کردۆته‌وه، بۆیه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه زۆر گه‌شه‌ی کردووه، به‌ڵام ئێمه هیواخوازین که ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر گه‌شه بکات، چونکه سنووری جوگرافی هه‌رێمی کوردستان نزیکه له‌کیشوه‌ری ئه‌وروپا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز نیککۆلۆ رینادل سه‌رۆلی لیژنه‌ی ئابووری له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سوپاسی رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی کرد که بۆی سازدراوه و خۆشحاڵی خۆیشی به‌سه‌ردانیکردنی هه‌ولێری پایته‌خت خسته‌روو.
پاشان چه‌ندین پرسیاری گرنگی له‌باره‌ی رۆڵی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پێشخستنی که‌رتی تایبه‌ت و رۆڵی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی چۆنێتی یارمه‌تیدانی کوردستان له‌رووی ئابووریه‌وه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ژوور کرد، لای خۆیه‌وه به‌ڕێز خه‌یات وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی شاندی میوان، دووپاتی له‌سه‌ر رۆڵی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌رخستنی تواناکانی که‌رتی تایبه‌ت کرده‌وه، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیسته‌می جموجۆڵه بازرگانییه‌کان له‌عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی گۆڕینی یاسا کۆنه‌کانیش بۆ یاسای نوێی هاوچه‌رخ پێویسته.
له‌میانه‌ی گفتۆگۆکاندا په‌رله‌مانتاری ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن رێکخراوی (UNDP) به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیکه بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت و توانا مرۆییه‌کان له‌کوردستان داڕێژراوه.