رێککه‌وتی 24/9/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز کونیتا فوکاوا نوێنه‌ری کۆمپانیای ئایتۆچو (ITOCHU)ی ژاپۆنی و شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له کاره‌کانیاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کونیتا فوکاوا وێڕای سوپاسکرنی بۆ پێشوازی لێکردنیان، هاته سه‌ر باسی سروشتی کارکردنی کۆمپانیاکه‌یان که له بواره‌کانی غاز و نه‌وت و به‌روبوومه نه‌وتییه‌کان، کاره‌با، بازرگانی خواردن به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می ماسی توونه، قوماش و جلوبه‌رگ، ته‌کنه‌لۆجیای زانیارییه‌کان به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می مۆبایل کار ده‌کات.
هه‌روه‌ها زیاتر له‌باسی کۆمپانیاکه‌یاندا وتی:"کۆمپانیاکه‌مان به‌گشتی کۆمپانیایه‌کی پشکداری بازرگانی گشتی و وه‌به‌رهێنانه و ماوه‌ی 160 ساڵه دامه‌زراوه و قه‌با‌ره‌ی سه‌رمایه‌که‌ی140 ملیاره دۆلاره و له‌پۆلینی کۆمپانیاکانی ژاپۆندا سێیه‌مین گه‌وره کۆمپانیایه، هه‌روه‌ها 17 لقی له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه و لقی سه‌ره‌کی ناوچه‌که‌یان له‌دوبه‌ی‌یه."
هاوکات به‌ڕێز فوکاوا ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێر خسته روو که ئه‌ویش به‌شداریکردنیانه له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌دوایدا ئه‌نجامدانی چالاکی جۆراجۆری بازرگانی له‌چه‌ندین بواردا به‌تابه‌تی بازرگانی مه‌وادی خاو.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیای ناوبراو ده‌ربڕی.