رێککه‌وتی 15/4/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی سه‌ر به‌رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNIDO) کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستا گه‌شانه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی له‌کوردستاندا بۆته جێی بایه‌خی حکومه‌تی هه‌رێم و که‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمدا، چونکه ناکرێت به‌بێ پێشخستنی ئه‌و که‌رته وڵات بووژاندنه‌وه‌ی ته‌واو به‌خۆی ببینێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌قامگیری ئاسایش و ئابووریدا و به‌فاکته‌رێکی گرنگی زانی بۆ چوونه نێو قۆناغێکی دیکه له‌بواری چالاکییه پێشه‌سازییه‌کاندا.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز کریستیانۆ نوێنه‌ری رێکخراوی ناوبراو، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیاندا، ئاماژه‌ی به‌کار و پڕۆژه‌کانی رێکخراوی (UNIDO) له‌عێراقدا و وتی:"بووژاندنه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی له‌عێراقدا ئامانجی سه‌ره‌کی رێکخراوه‌که‌یانه، چونکه پێشخستنی ئه‌و بواره یارمه‌تده‌ر ده‌بێت بۆ پێشخستنی وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی دیکه‌ی ئابووریدا.
هه‌ردوولا به‌درێژی باسیان له‌کێشه وئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی پیشه‌سازی کرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان رێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌ی که بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشخستنی ئه‌و که‌رته‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌ردانه‌که‌ی شاندی (UNIDO) له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی و هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان ژوور و ده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی جیهانییه له‌کوردستاندا له‌بواره‌کانی ئابووریدا.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوی ناوبراو خسته روو.