رێککه‌وتی 5/11/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و جاپ ڤاندراگهر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هۆڵه‌ندی بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی NCH ، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک لهخاوهنکاران و نوێنه‌رانی کۆمپانیا لۆکا‌ڵی و هۆڵه‌ندییه‌کان له‌هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی باره‌گه‌ی ژوور، سازکرا. چاوپێکه‌وتنه‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆک و ئه‌بوبه‌کر له‌شکری سه‌رۆکی یانه‌ی بازرگانی کوردی- هۆڵه‌ندیKDBC و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و هه‌ردوو ده‌زگه‌ی (NCH ، KDBC ) به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان وتی:"هیوادارین ئه‌م سه‌ردانه‌تان ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندووی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوانمان." روونیکرده‌وه و وتی:"به‌ستنی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌زگه هاوچه‌شنه‌کانمان لههۆڵهندا بۆ هه‌رێمی کوردستان زۆر گرنگه، چونکه هۆڵه‌ندا ئه‌زموون و زانیاری و تهکهنۆلۆجیای باشی له‌بواری کشتوکاڵدا هه‌یه و ئێره‌ش خوازیاری پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵه به‌بوونی زه‌وی به‌پیت و ئاووهه‌وای له‌بار، جگه له‌وه‌ش هۆڵه‌ندا له‌بواری نه‌وت و گازدا پێشکه‌تووه و ئه‌مه‌ش ده‌کرێت بۆ کوردستان ببێته یارمه‌تده‌ر چونکه ئێمه له‌وڵاتێکی نه‌وتیداین." له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێز خه‌یات ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانێکی شاندێكی بازرگانی ژووره‌کانی کوردستان بۆ هۆڵه‌ندا کرد، که له‌مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا بۆ به‌مه‌به‌ستی چه‌ند چالاکییه‌کی په‌یوه‌ندیدار به‌بواری بازرگانی ئه‌نجامدرا. لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جاپ ڤاندراگهر که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی لێکردنیاندا، وتی:"ئێمه ده‌توانین له‌سێکته‌ره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیدا یارمهرتدهر بین بۆ کوردستان." ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئاودا و وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا کێشه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌جیهاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، کۆمپانیاکانی هۆڵه‌نداش شاره‌زایی باشیان له‌بواری چاره‌سه‌رکردنی ئاو (ریسایکلین)دا هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت کۆمپانیاکانمان له‌و بواره‌دا خزمه‌تگوزاری خۆیان پێشکه‌ش به‌کوردستان بکه‌ن. " وتیشی:"من توانیم حکومه‌تی هۆڵه‌ندا دڵنیا بکه‌مه‌وه له‌وه‌ی که کوردستان وه‌ک پارچه‌کانی دیکه‌ی عێراق نییه، به‌ڵکو جیاواز و پێشکه‌وتووه، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شمان بههۆڵهندییهکان راده‌گه‌یه‌نین که کوردستان زۆر لههۆڵهندا سه‌لامتتره بۆ ژیان و کاری بازرگانی." له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، لایه‌نی هۆڵه‌ندی داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمییان ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و خاوه‌نکارانی کوردستان کرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا. دواترنوێنهرانی کۆمپانیا لۆکاڵییه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆمپانیا هۆڵه‌ندییه‌کان وێڕای ناساندنی خۆیان و سروشتی کاری کۆماپانیاکانیان به‌یه‌کتری، بیرورایان ئاڵوگۆڕکرد. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا هۆڵه‌ندییانه‌ی که به‌شدارییان لهچاوپێکهتنهکهدا کرد، تایبهتمهندوون به‌بواره‌کانی راوێژکاری یاسایی و ژمێریاری و ئاو، په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کان، کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری و کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ڕ و به‌ربوومه‌کانی شیر، ریسایکلینی خۆراک و ئاو، بیناسازی و دروستکردنی خان‌و و خێوه‌تی ئاماده‌کراو، گواستنه‌وه، شاره‌زان. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنانی له‌نێوان سه‌رۆکی ژوور و سه‌رۆکی شاندی میوان گۆڕدرایه‌وه.