رێککه‌وتی 4/11/2012، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و پارێزگاری براشۆڤی رۆمانیا، دیدارێكی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌بازرگان و نوێنه‌رانی کۆمپانیاکانی هه‌ردوو پارێزگه‌ی هه‌ولێر و براشۆڤ له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له‌مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و رۆمانیا کرد و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی ژووری بازرگانی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی بوخارست کرد به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌یان له‌هه‌ولێری پایته‌خت و وتی:"بوونی کونسوڵخانه‌ی رۆمانیا له‌کوردستان، زه‌مینه‌یه‌کی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا، هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌کوردستاندا له‌زۆر بواری جیاواز ده‌کرێت سوود لهشارهزاییهکانی وڵاتی رۆمانیا وه‌ربگرین." لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئهریستۆتل کانسێسکو پارێزگاری براشۆڤ له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی کرد به‌بۆنه‌ی سازدانی ئه‌م دیداره و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌له‌پاش کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر و واژۆکردنی رێککه‌وتننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی هه‌ولێر و براشۆڤ، دیداره‌کان چڕتر ده‌کرێنه‌وه و خاوه‌نکارانی براشۆڤیش به‌و په‌ڕی ئاماده‌ییه‌وه له‌کوردستاندا کاری بازرگانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وتیشی:"پاش به‌ئه‌ندامبوونمان له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا، وڵاته‌که‌مان زۆر پێشکه‌وت، لێره‌ش هه‌وڵێکی زۆر بۆ پێشخستنی کوردستان هه‌یه، بۆیه ده‌کرێت ئه‌و شاره‌زاییه زۆره‌ی ده‌ستمان که‌وتووه، بۆ کوردستانی بگوازینه‌وه، ئه‌ویش بهلێکنزیکردنهوهی بازرگانانی هه‌ردوولا له‌یه‌کتری. راشیگه‌یاند و وتی:"پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و براشۆڤ بوونه ده‌سته‌خوشکی یه‌کتری، لێره‌وه داوه‌تێکی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی و خاوه‌نکارانی کوردستان ده‌که‌م به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی پارێزگه‌ی براشۆڤ." له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م ئه‌رکه‌ی که به‌ڕێز پارێزگاری براشۆڤ خستوویه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌گه‌ر له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ڤیزا له‌کونسوڵخانه‌ی رۆمانیا بدرێت به‌هاووڵاتیانی کوردستان و هێڵی ئاسمانی (هه‌ولێر- بوخارست)یش بکرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینن له‌چڕکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کاندا. له‌به‌شیکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، به‌رێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی کارئاسانیکردن بۆ خاوه‌نکارانی هه‌ردوولادا له‌لایه‌ن ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌کانی کوردستان و رۆمانیا، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی ئه‌و پێشهنگهیانهی که ناوه‌ناوه له‌هه‌ولێر و براشۆڤ سازده‌کرێن. وتیشی:"ده‌ستپێکردنی کار و پڕۆژه‌ی کۆمپانیا رۆمانییه‌کان له‌کوردستان به‌کردنه‌وه‌ی لق یان کۆمپانیای سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ست پێده‌کات، هاوشێوه‌ی کۆمپانیاکانی دیکه‌ی بیانی که‌ئێستا ژماره‌یان له‌کوردستاندا گه‌یشتۆته نزیکه‌ی 2 هه‌زار کۆمپانیا." روونیکرده‌وه و وتی:"زۆربه‌ی کار وپڕۆژه‌کانی داهاتوو له‌کوردستاندا ده‌خرێنه بواری کشتوکاڵه‌وه، چونکه ئێستا حکومه‌ت بڕیاری داوه و پلانی بۆ داڕشتووه که سێکته‌ری کشتوکاڵی له‌هه‌رێمدا پێشبخات، له‌م باره‌وه‌شه‌وه کوردستان پێویستی ته‌واوی به‌توانا و تهکهنۆلۆجیا و شاره‌زایی رۆمانییه‌کانه." جێی ئاماژه‌یه، له‌دیداره‌که‌دا به‌ڕێزان میهای پاسکۆ جێگری پارێزگاری براشۆڤ و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و رۆبه‌رت رۆسلیسکۆ راوێژکاری ئابووری له‌باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌به‌غدا و چه‌ند میدیایه‌کی ناوخۆیی ئاماده‌بوون. ئه‌و کۆمپانیا رۆمانییانهی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی بیناسازی و که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانی باڵه‌خانه، کشتوکاڵ و کێڵگه و به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ڕ، ئاودێڕی، دامه‌زراندنی سیسته‌می دابه‌شکردنی په‌خشی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان بۆ باڵه‌خانه و ماڵان و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا شاره‌زابوون. له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، دیاری رێزلێنان له‌نێوان هه‌ردوولادا گۆڕدرایه‌وه.