رۆژی ١٩/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی IBBC کە پێکهاتبوون لە رەسمی جابری جێگری سەرۆکی رێکخراو، د. مەریەم الیمامی ئەندامی رێکخراو و مایکل کریستۆف بەڕێوبەری رێکخراو.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و ئاڵوگۆڕکردنی شاندە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر کرا.
هەورەها گفتوگۆ کرا لەسەر دارشتنی پلانێک بە هاوکاری ژوور و رێکخراوی ناوبراو بۆ هێنانی شاندێکی بازرگانی بەریتانیا بۆ هەرێم و سازدانی کۆڕ و کۆنفڕانس لە نێوان بازرگانانی هەردوولا لە ساڵی داهاتوو.