لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ وڵاتی بولگاریا رۆژی ١١/٩/٢٠١٨ شاندی ژوور بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور سەردانی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی بولگاریایان کرد لە لایەن تستیڤان سیمانۆڤ سەرۆکی یەکێتییەکە و یانجۆ یانیڤ سەرۆکی ژووری بازرگانی خاسکۆڤۆ پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بولگاریا کرا، هەروەها باس لە پتەوکردنی زیاتری ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و بەشداری کردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەردوولا کرا.
هەروەها بڕیاردرا بە کردنەوەی لقێکی بانکی ئەوروپی لە شاری هەولێر.