تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى ئافرەتانى خاوەن کارى تورکیا سەردانى ژوور دەکات

شاندێکى ئافرەتانى خاوەن کارى تورکیا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 18 کانونی دووەم 2011 01:57
ئێوارەى رۆژى 10/1/2011 لە بارەگاى ژوور سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک
ئێوارەى رۆژى 10/1/2011 لە بارەگاى ژوور سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە ژمارەیەک ئافرەتانى کارى ئەستەنبۆل کرد کە بە یاوەرى دەنیز قوتلو قونسولى بازرگانى تورکیا لە هەولێر هاتبوون، ئەمە و لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆبونەوەیەکیان سازکرد، سەرەتا سۆران ئەبوبەکر تیشکى خستە سەر پێکهاتەى ژوور و مێژووى دامەزراندنى ژوور ژمارەى ئەندامانى ژوور، هەروەها ئاماژەى بە یاساى وەبەرهێنان و میکانیزمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان کرد و رۆلى ئافرەتى لە بەشدارکردنى پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەدا بە گرنگ وەسف کرد، هەروەها باسى هەبوونى ژمارەیەک لە ئافرەتى کار کرد لە کوردستان لە هەندێ بواردا کاردەکەن و ژمارەیەکیان ئەندامى ژوورن، هەروەها تەئکیدى لەسەر رۆلى حکومەتى هەرێم کردەوە کە زۆر بە جدى هانى ئافرەت دەدات و دەرگاى بە رویاندا کردۆتەوە لە هەر بوارێ کدا کە دەیانەوێت دەتوانن کارى تێدا بکەن و هاوکاریان دەکات، ئامادەیی ژووریشى خستەروو بۆ هاوکارى کردنى شاندى میوان بۆ ئەوەى بتوانن پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى هەرێم دروست بکەن سوود لە یەکترى وەربگرن.
لە پاشان هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کارەکانیان ناساند و لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆبونەوەى دوو قۆلیان ئەنجام دا و وەلامى رسیارەکانیان درایەوە.
لە کۆتاییدا قونسولى بازرگانى تورکیا ستایشى رۆلى ژوور و ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور کرد بۆ رەخساندنى دەرفەتى کۆبونەوە و رێکخستنى دیدارى بازرگانى هەروەها ژوورى بازرگانى هەولێرى وەک ئۆفیسى دووەمى قونسولیەى تورکیا لە هەولێر وەسف کرد کە هەر کات دەروازەیەک بووە بۆ دروست کردنى پەیوەندى و کارئاسانى بۆ بازرگانانى هەردوو لا.

afratani xawan kar 2.jpg


ئه‌م بابه‌ته‌ 1547 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑