رێککه‌وتی 2/7/2013، له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، نه‌زمی حزوری کونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌ولێر، دیدارێکی بازرگانی له‌نێوان ژماره‌یه‌ک له‌خاوه‌نکارانی کوردستان و خاوه‌نکارانی فه‌ڵه‌ستین و لوبنانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دیداره‌که‌دا، به‌ڕێزان تاریق عه‌کاوی سه‌رۆکی کۆربه‌ندی خاوه‌نکارانی فه‌ڵه‌ستین – لوبنانی و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی کۆربه‌ندی ناوبراو ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێڕهێنانی ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که سازدانی ئه‌م دیداره سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌بێت بۆ فروانکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڵه‌ستین.
پاشان تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندووی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواره‌کانی ئاسایش و ئابووری و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵادا، هاوکات باسی له‌کاروباره‌کانی ژووری بازرگانی کرد، که بۆته جێیه‌ک بۆ به‌یه‌کگه‌یاندنی خاوه‌نکارانی کوردستان به‌بازرگانانی بیانی و هیوای خواست که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خاوه‌نکاران و کۆمپانیا فه‌ڵه‌ستینییه‌کان بتوانن روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و له‌م پێناوه‌شدا ژووری بازرگانی ئاماده‌یه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیان بێت.
راشیگه‌یاند، که حاڵی حازر ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان ئاماده‌سازی بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی داهاتووی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌کات که‌بڕیاره له‌ساڵی داهاتوودا له‌هه‌ولێری پایته‌خت ببه‌سترێت.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز نه‌زمی حزوری کونسوڵی فه‌ڵه‌ستین، وێڕای سوپاسکردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی ژووری بازرگانی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازی گه‌رمیان بۆ شانده بازرگانییه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌میشه ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین جێی بایه‌خی گه‌ل و حکومه‌تی کوردستان بووه.
هه‌روه‌ها وتی:"هه‌ردوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و کوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا قوربانی زۆریان له‌پێناو ئازادی‌دا داوه، ئۆمێدهوارین که‌هه‌ولێر و کوردستان زیاتر گه‌شه بکه‌ن و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌دا زیاتر په‌ره بسێنێت."
پاشان به‌ڕێز تاریق عه‌کاوی سه‌رۆکی کۆربه‌ندی خاوهنکارانیخاوهنکارانی فه‌ڵه‌ستین – لوبنانی، وتی:"ئێمه له‌ناو که‌س و کاری خۆمانین و هاتووین تاکو له‌هه‌رێمدا به‌شداری پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بین ، بۆیه هیوادارین که که‌شێکی له‌بار بۆ کاره‌کانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانمان بڕه‌خسێندرێت."
دواتر، ئه‌ندامانی شاندى ميوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیاکانیان، چه‌ندین پرسیاریان ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ژوور کرد، هاوکات له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور، وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه و چه‌ندین رێنوێنی و زانیاری به‌که‌ڵکیشی پێشکه‌ش کردن.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا فه‌ڵه‌ستینی و لوبنانیانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی بیناسازی و نیشته‌جێبوون، فرۆشتنی که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سته‌ی کشتوکاڵی، به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی و کشتوکاڵی، به‌رهه‌می ئامێره‌کانی کاره‌بایی و، به‌رهه‌می که‌لوپه‌له‌کانی ئاسایش و مه‌شقپێدانی ئاسایش و، به‌رهه‌می وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی و وزه‌ی رۆژ، به‌رهه‌می سیرامیک، دروستکردن و دامه‌زراندنی مه‌له‌وانگه، کار ده‌که‌ن.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...