* گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژوور له
لێدوانێكدا بۆ كه‌نالی رووداو ووتی
به‌هۆی به‌رز بوونه‌وی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و رێگرینەکردن لە هاوردەکردنی
ئەو کاڵایانەی کارگەکانی نێوخۆ بەرهەمی دەهێنن و رێگریی بازگەکانی عێراق لە ناردنی
بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق هۆکارن بۆ داخستنی ژماره‌یه‌كی
زۆر له كارگه پیشه‌سازیه‌كان و کارگەکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان له‌و
كارگانه‌ی كه تا ئێستا كار ده‌كه‌ن بۆیه داوا ده‌كرێت كه ئه‌م كێشانه له‌گه‌ل
حكومه‌تی عێراقی فیدرال چاره‌سه‌ر بكرێت یاساییانه مامه‌له له‌گه‌ل كارگه‌و
كۆمپانیاكی هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت وته‌گه‌ره‌یان بۆ دروست نه‌كرێت كه له ئه‌نجمدا
رێگریكردنه له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
* به پێی راگه‌یه‌ندراوی نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی
دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ، لە کۆی تەرخانکراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجەی
2024 کە بە 11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 235 هەزار دینار خەمڵێنرا بوو، نزیکەی
10 تریلیۆن و 738 ملیار و 629 ملیۆن دینار، بۆ تەمویلی موچەخۆرانی هەرێم خەرج
کراوە .
* له‌كاتێكدا کە بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی هەرێمی
کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن." وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە چوارچێوەی
هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، به‌مه‌به‌ستی
به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆژەی 'هەژماری من'
ڕێکەوتنێکی ستراتیجی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی
ئیمزا دەکات.
لە
چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، به‌مه‌به‌ستی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و
بەردەستکردنی ئامرازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکانیان بە شێوازێکی
کارا کۆمپانیای ڤیزا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و
وۆرک‌شۆپێک بۆ سوودمەندانی پرۆژەکە ڕێکدەخات .
*
بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی لە کەرتی بانکیدا هاتووەتە ئاراوە ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراقی فیدرال بڕیاری داوە بانکێکی دیکە بەناو بانکی یەکەمی ڕافیدەین بە
سەرمایەی یەک تریلۆن دینار دابمەزرێنیت، بانکەکە لە شێوەی پشکداریی دەبێت و
دامەزراوە حکوومەتییەکان، کەرتی تایبەت و خەڵکی ئاسایی دەتوانێت پشکیان لە
بانکەکەدا هەبێت.
*
داهاتی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ، بەبێ گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، گوتیشی:
"لەساڵی 2024 ترلیۆنێک و 131 ملیار دینار بووە، پیشبینی دەکرێت
داهاتە گومرگییەکان بۆ ئەمساڵ له‌وه زیاتر بێت به پشت به‌ستن به سیستەمی
ئەلیکترۆنی و نوێترین شێوازە گومرگییەکان کە بە تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد له سەرجەم
دەروازە گومرگییەکان ، كه لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ته‌واوی ناوەندە
گومرگییەکان به‌رجه‌سته ده‌كرێت.
*
کۆمپانیاکانی بواری بیمە کارکردن لە کالیۆفۆرنیا جێ ده‌هێلن ، به قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌وه
نزیکەی 22 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە،
بەتایبەتیش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسەوە .
ئاگرەکەی
لۆس ئەنجلس بووەتە ئالەنگارییەکی زۆر گەورە لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی
ئەمەریکا کە بڕیارە 20ـی ئەم مانگە دەستبەکاربێت
* ناڕوونی سیاسەتە ئابوورییەکانی
دۆناڵد ترەمپ ماوەی چوار هەفتەیە نرخی زێڕیان بەرزکردووەتەوە.
رۆژی هەینی 18/1/2025 نرخی زێڕ کەوتە ژێر گوشاری
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی
جیهان، یەک ئۆنسە زێڕ بە 2701 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و بەو پێیەش بەڕێژەی 0.4٪
دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
* نرخی زێر و دۆلار له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه
بوو
نرخی زێر عه‌یار 21
نرخی دۆلاری ئه‌مریكی
ئاماده‌كرنی
به‌شی
لێكۆلینه‌وه
20/1/2025