رێککه‌وتی 5/6/2013، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی پارێزگه‌ی لوڕستانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، له‌میانه‌یدا رێککه‌وتننامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆکرا.
کۆبوونه‌وه‌که به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، موحسن به‌وه‌فا جێگری سه‌رکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و، حوسێن سهڵاحڤهرزی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لوڕستان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو ژوور و، ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سنه و، به‌به‌شداری نوێنه‌رانی 26 کۆمپانیای ئێرانی و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانی ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ژووری بازرگانییه‌وه، به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و، وتی:"جێی خۆشحاڵییه رۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندی و چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆوه ده‌بینێت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌و وڵاته به‌گشتی زۆر باشتر بووه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی پێدا و، وتی:" تاکو ئێستا ژماره‌یه‌ک رێککه‌وتننامه له‌نێوان ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان و ئێران‌دا مۆرکراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رێککه‌وتننامانه بوونه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی گرفته‌کان و زیادکردنی چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز حوسێن سهڵاحڤهرزی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی لوڕستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری، ئامارێکی کورتی له‌باره‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی پارێزگاکه‌ی له‌بواری کشتوکاڵ و سامانه سروشتییه‌کانی وه‌ک کانزا‌کان خسته روو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوه‌تێکی فه‌رمیشی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد بۆ سه‌ردانیکردنی شاری خوهڕڕهم ئابادی ناوه‌ندی پارێزگای ناوبراو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌پێداویستییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد به کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له‌رووی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار.
هه‌روه‌ها زانیاریشی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لق یان کۆمپانیا و سوودوه‌رگرتن له‌یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
پاشان به‌ڕێز موحسن به‌وه‌فا جێگری سه‌رکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر سوپاسی تایبه‌تی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد بۆ رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ شاندی ناوبراو.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن له‌کوردستان و ره‌وشی هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا، رێککه‌وتننامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆکرا، که چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌وانیش پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان و زانیارییه‌کان، پشکداری و به‌شداری له‌رووداوه ئابوورییه‌کان و، چه‌ند لایه‌نێکی دیکه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێرانییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌م بوارانه‌دا شاره‌زان (بیناسازی و که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانی باڵه‌خانه و به‌ڵێنده‌رایه‌تی، کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مهێنانی هێلکه، دروستکردنی رێگه‌وبان و تونێل، به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و گاز و کانزا سروشتییه‌کان، دروستکردنی ساردکه‌ره‌وه‌ی میوه، ده‌رمان و پێداویستییه پزیشکییه‌کان و دامه‌زارندن و دروستکردنی نه‌خۆشخانه، ئاو وئاوه‌ڕۆ، پێسته و جهل و به‌رگ و جوانکاری ئافره‌تان، ئایتی و ته‌له‌فۆن، خۆراک و که‌ره‌سته‌کانی چێشتخانه، چیمه‌نتۆ و کاشی و به‌رد و کۆنکرێتی ئاماده، رووناکی ماڵان و سه‌رشه‌قامه‌کان، پاککه‌ره‌وه‌کان).
رێککه‌وتی 5/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز شون نوێنه‌ری کۆمپانیای (N.H.I)ی چینی و، شاندی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و، باسی له‌پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، که فراوانبوونی گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان زۆربوونی پێداویستییه‌کانی به‌دوای خۆیدا هێناوه له‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت که کۆمپانیای خاوه‌ن پسپۆری جیاجیای لێهاتوو روو له کوردستان بکه‌ن، تاکو ئه‌و که‌لێنانه پڕبکرێنه‌وه که‌له‌بواری شاره‌زایی ئه‌و بواره جۆاجۆرانهدا هاتوونه‌ته کایه‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز شون که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانیکردنی ژوور ده‌ربڕی، پاشان باسی له‌سروشتی کاروباری کۆمپانیای ناوبراو کرد، که تایبه‌ته به‌بواری ئامێره قورسه‌کان و رێگه‌وبان وتونێل.
هه‌وره‌ها راشیگه‌یاند، که کۆمپانیاکه‌یان بڕیاری داوه له‌هه‌ولێر لقێکی خۆی بکاته‌وه، به‌وه‌ش به‌شێکی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان له‌چینه‌وه بۆ کوردستان ده‌گوازنه‌وه.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌رێز سه‌رۆکی ژوور هیوای به‌ره‌و پێشچوونی کاره‌کانی بۆ شاندی میوان خواست و ئاماده‌یی ژووریشی به‌مه‌به‌ستی پێشکه‌شکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بهکۆمپانیاکهیان خسته روو.
رێککه‌وتی 4/6/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئه‌ندامانی شاندێکی (کۆمپانیای مسر بۆ نه‌وت و گاز)، ئاماده‌یی کۆمپانیاکه‌یان بۆ گه‌یاندنی گازی سروشتی بۆ ماڵان له‌شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن له‌کاره‌کانیاندا.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی شاندی میوان که له‌به‌ڕێزان فه‌یسه‌ڵ ره‌بیع راوێژکار و، یاسر سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌رییه پیكهاتبوون،وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانیکردنی شاری هه‌ولێر و ژووری بازرگانی، باسیان له‌سروشتی کاری کۆمپانیاکه‌یان کرد، که له‌بواری نه‌وت و گازدا کار ده‌کات، به‌تایبه‌تی له گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی و دانانی تۆڕی ئه‌و جۆره گازه بۆ ماڵان، هاوکات ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ ژوور خسته روو، که ئه‌ویش وه‌رگرتنی زانیارییه له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری له‌کوردستاندا و دواتریش خواستی کۆمپانیاکه‌یانه بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی له‌پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فراواندا، که‌ئه‌ویش گه‌یاندنی گازی سروشتییه له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کورستانه‌وه بۆ ماڵان له‌شاره‌کانی هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها باسیان له‌گرنگی پڕۆژه‌که کرد له‌رووی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی و مه‌ترسییه‌کانی گازی سروشتی له‌سه‌ر هاووڵاتیان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، که‌تێدا به‌ڕێز جه‌مال موسته‌فا هه‌مزه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌قاهیره ئاماده‌یبوو، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات به‌وردی باسی له‌و رێوشوێنه یاساییانه کرد، که له‌کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی کۆمپانیا بیانییه‌کان له‌چوارچێوه‌ی یاسای وه‌به‌رهێناندا گیراونه‌ته به‌ر، هاوکات رێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی نابراو پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و جۆره پڕۆژانه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی حکومه‌تی هه‌رێمی پێویسته.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی کۆمپانیایی ناوبراو و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ی مسری ده‌ربڕی، که له‌داهاتوودا به‌بیرۆکه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی گرنگ بۆ خه‌ڵکی روو له‌هه‌رێمی کوردستان بکات.
رێککه‌وتی 4/6/2013، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز مایک تانگ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌نته‌ری بازرگانی تایوان له‌کوێت کرد، کهبهڕێزان کۆری هوا به‌رپرسی هۆبه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بازاڕ له‌سه‌نته‌ری ناوبراو و، حازم حه‌سه‌ن ئه‌لعلی به‌ڕێوه‌به‌ر له‌کۆمپانیای عێراقیه بۆ بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تی یاوه‌ری بوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رده‌وامی سه‌ردانیکردنی شانده بازرگانییه‌کانی وڵاتانی بیانی بۆ کوردستان ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستان و ئه‌و وڵاتانه فراوانتر ده‌کات، هیوای خواست که ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی میوان بناغه‌یه‌کی پته‌و له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا دابنێت.
هه‌روه‌ها وتی:"له‌نزیکه‌وه ده‌توانن ئاگاداری ره‌وشی ئابووری کوردستان بن، که‌له‌سایه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بازاڕدا گه‌شاوه‌ته‌وه، بۆیه داواکارین ئه‌م زانیارییانه‌ی که وه‌ریده‌گرن له‌سه‌ر کوردستان بۆ هاوه‌ڵه‌کانتان له‌تایوان باس بکه‌ن، تاکو په‌له بکه‌ن و روو له کوردستان بکه‌ن، چونکه ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوه بۆ تایوانییه‌کان تاکو بێن و له‌پڕۆسه‌ی ئاودانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ماندا به‌شداری بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز مایک تانگ که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هاتنیان بۆ ژوور و ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌یان خسته‌روو که ئه‌ویش بۆ زانینی ره‌وشی بازرگانی و کاروباره‌کانی وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان چه‌ندین پرسیاریان ده‌رباره‌ی بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خه‌یات کرد و هاوکات وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
هه‌رله‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که‌له‌داهاتوودا به‌دوو قۆڵی کار له‌سه‌ر سازدانی کۆربه‌ندێکی بازرگانی کوردستانی- تایوانی له‌هه‌ولێردا بکه‌ن. له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی پێشوازیلێکردن و هاریکاریکرنی هه‌ر شاندێکی تایوانی که له‌داهاتوودا بێته کوردستان ده‌ربڕی.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...