رێککه‌وتی 5/6/2013، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی و ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی پارێزگه‌ی لوڕستانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، له‌میانه‌یدا رێککه‌وتننامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆکرا.
کۆبوونه‌وه‌که به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، موحسن به‌وه‌فا جێگری سه‌رکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و، حوسێن سه‌ڵاح‌ڤه‌رزی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لوڕستان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو ژوور و، ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سنه و، به‌به‌شداری نوێنه‌رانی 26 کۆمپانیای ئێرانی و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانی ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ژووری بازرگانییه‌وه، به‌خێرهێنانی شاندی میو‌انی کرد و، وتی:"جێی خۆشحاڵییه رۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندی و چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆوه ده‌بینێت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان عێراق و ئه‌و وڵاته به‌گشتی زۆر با‌شتر بووه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی پێدا و، وتی:" تاکو ئێستا ژماره‌یه‌ک رێککه‌وتننامه له‌نێوان ژووره‌کانی بازرگانی کوردستان و ئێران‌دا مۆرکراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رێککه‌وتننامانه بوونه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی گرفته‌کان و زیادکردنی چالاکییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز حوسێن سه‌ڵاح‌ڤه‌رزی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی لوڕستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری، ئامارێکی کورتی له‌باره‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی پارێزگاکه‌ی له‌بو‌اری کشتوکاڵ و سامانه سروشتییه‌کانی وه‌ک کانزا‌کان خسته روو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوه‌تێکی فه‌رمیشی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد بۆ سه‌ردانیکردنی شاری خوه‌ڕڕه‌م ئابادی ناوه‌ندی پارێزگای ناوبراو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌پێداویستییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد به کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له‌رووی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار.
هه‌روه‌ها زانیاریشی له‌باره‌ی چۆنێتی کردنه‌وه‌ی لق یان کۆمپانیا و سوودوه‌رگرتن له‌یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی له‌کوردستاندا پێشکه‌ش به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان کرد.
پاشان به‌ڕێز موحسن به‌وه‌فا جێگری سه‌رکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر سوپاسی تایبه‌تی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی هه‌ولێر کرد بۆ رێکخستنی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ شاندی ناوبراو.
پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کارکردن له‌کوردستان و ره‌وشی هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان‌دا ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا، رێککه‌وتننامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆکرا، که چه‌ندین خاڵی گرنگی له‌خۆگرتووه، له‌و‌انیش پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان، ئاسانکاری بۆ چالاکییه‌کانی بازرگانانی هه‌ردوولا، گۆڕینه‌وه‌ی توانا و شاره‌زاییه‌کان و زانیارییه‌کان، پشکداری و به‌شداری له‌رووداوه ئابوورییه‌کان و، چه‌ند لایه‌نێکی دیکه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌م بوارانه‌دا شاره‌زان (بیناسازی و که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانی باڵه‌خانه و به‌ڵێنده‌رایه‌تی، کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مهێنانی هێلکه، دروستکردنی رێگه‌وبان و تونێل، به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و گاز و کانزا سروشتییه‌کان، دروستکردنی ساردکه‌ره‌وه‌ی میوه، ده‌رمان و پێداویستییه پزیشکییه‌کان و دامه‌زارندن و دروستکردنی نه‌خۆشخانه، ئاو وئاوه‌ڕۆ، پێسته و جه‌ل و به‌رگ و جوانکاری ئافره‌تان، ئایتی و ته‌له‌فۆن، خۆراک و که‌ره‌سته‌کانی چێشتخانه، چیمه‌نتۆ و کاشی و به‌رد و کۆنکرێتی ئاماده، رووناکی ماڵان و سه‌رشه‌قامه‌کان، پاککه‌ره‌وه‌کان).