رێککه‌وتی 26/2/2013، به‌ڕێز فیدائه‌دین محه‌مه‌دئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌شاندێکی هاوبه‌شی گروپه‌کانی (SGP) و (NC)ی ئێرانی کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین گه‌ردی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و، وتی:"ئێستا کوردستان له‌قۆناغێکی فراوانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دایه و پێویستی به‌هوموو توانا و شاره‌زاییه‌کانی کۆمپانیاکانی وڵاتان به‌تایبه‌تی ئێرانییه‌کان هه‌یه، بۆیه ئاماده‌ین پیشوازی له‌هه‌ر بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رێكی ئێرانی بکه‌ین که‌به‌نیاز بێت له‌کوردستاندا کاری سه‌رمایه‌گوزاری بکات."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز، ئاران زهری جێگری سه‌رۆکی گروپی (NC) که‌سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێکردنیاندا هاته سه‌ر باسی کاروباره‌کانی گروپه‌کانیان و، وتی:"گروپه‌که‌یان خاوه‌نی پێنج کارگه‌ی گه‌وره‌ن له‌شاری ئه‌سفه‌هان و به‌هه‌زاران کرێکاریان هه‌یه و له‌چه‌ندین بواردا به‌تایبه‌تی نه‌وت کار ده‌که‌ن، ئێستاش خوازیارین که پڕۆژه‌ی دروستکردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی یان گه‌شتیاری یاخود هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگ له‌کوردستاندا ئه‌نجام بده‌ین."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز فیدائه‌دین گه‌ردی وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیاری ئه‌ندامانی شاندی میوان رێنمایی گرنگی پێشکه‌ش کردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کردنه‌وه‌ی لقی گروپه‌کانیان یان دامه‌زارندنی کۆمپانیای تایبه‌ت به‌خۆیان له‌هه‌ولێر، کاره‌کانیان زیاتر ئاسانتر ده‌کات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان پێیراگهیاندن که بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌بێ به‌پێی جۆری پڕۆژه‌که سه‌ردانی ده‌زگه‌کانی تایبه‌تمه‌ند و په‌یوه‌نداره‌کان بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن رێبه‌ری ژووري بازرگانی و یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستانی پیشکه‌ش کردن.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز گه‌ردی ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی ئه‌ندامانی شاندی میوان ده‌ربڕی.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...