رێککه‌وتی 7/2/2013، له‌میانه‌ی دیداری نێوانیاندا له‌باره‌گه‌ی ژوور، به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و یاکوپ پرادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌به‌غدا و سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر، تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیازکراوی گرنگیان کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئامادبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، رۆڵی به‌ڕێز باڵیۆزی له‌پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا به‌رز نرخاند و وتی:"هاتنی به‌رده‌وامی نوێنه‌ر و شانده رۆمانییه‌کان بۆ ژوور، ئاسۆی کارکردنی هاوبه‌شمان روونتر ده‌کات."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز داراجهلیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌نجامی پێشتری ئه‌و کۆربه‌نده ئابورییه‌ی که‌ساڵی رابردوو له‌نێوان هه‌ردوولادا له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانیکردنی شاندێكی شاری (براشۆڤ)ی ئه‌و وڵاته‌ش که‌له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا ساڵی رابردوو رێککه‌وتننامه‌ی دهستهخۆشکیان له‌گه‌ڵ پارێزگه‌ی هه‌ولێردا واژۆکرد.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز یاکوپ پرادا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر دووباره سهردانکردنهوهیان بۆ ژوور، کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی وروژاند، له‌وانیش بیرۆکه‌ی ده‌ستپێکردن به‌پڕۆژه‌ی دروستکردنی کارگه‌ی تراکتۆر له‌لایه‌ن رۆمانییه‌کان له‌شاری سلێمانی، هاوکات به‌گرنگیان زانی که پڕۆژه‌ی دیکه‌ی هاوشێوه وه‌ک دامه‌زراندنی کارگه‌ی دروستکردنی پاس یان هه‌ر کارگه‌یه‌کی دیکه‌ی گرنگ له‌شاری هه‌ولێر و له‌داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
له‌میانه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، هه‌ردوولا تاوتوێی رێگه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان دا له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا، ئه‌ویش به‌ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و گرنگ له‌بواره‌کانی کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار و گواستنه‌وه‌ی گشتی و رووپێوی زه‌ویدا.
له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی که بڕیار و راسپارده‌کانی پێشووی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌ردوولا له‌بواری ئابووریدا به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه، تاکو ببێته هانده‌رێک بۆ پێشخستنی کاره هاوبه‌شه‌کان.
رێککه‌وتی 6/2/2013، کۆڕبه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا له‌ژێر ناوی (پێکه‌وه بۆ دامه‌زارندنی ئابوورییه‌کی ئاینده‌دار)، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌وه‌زیر و به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی و نزیکه‌ی 150 بازرگان و خاوه‌نکار و میدیاکاری کوردی و ئه‌ڵمانی، له‌هه‌ولێری پایته‌خت سازکرا.
کۆڕبه‌نده‌که له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێکردن و، شه‌هاب ئه‌حمه‌د وه‌زیرى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و، پیته‌ر رامسوار هاوارد وه‌زیری گواستنه‌وه و نیشته‌جێکردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، خاتوو داگمار ڤلی سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا و کونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور و، ژماره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا و، نزیکه‌ی 150 بازرگان و خاوه‌نکار و میدیاکاری کوردی و ئه‌ڵمانی ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ره‌تای کۆڕبه‌نده‌که‌دا، به‌ڕێز كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێکردن له‌وته‌یه‌کیدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌ڵمانی و ئاماده‌بووانی کۆربه‌ند، وتی:"ئه‌م شانده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌نگ و قه‌باره‌یه‌کی زۆره‌وه به‌نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌که‌یان روویان له‌کوردستان کردووه، بۆیه ئێمه له کوردستان به به‌یاخه‌وه له‌م جۆره هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڕوانین."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌ئه‌م ده‌رفه‌ته کاری بازرگانی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوولا ده‌ڕه‌خسێنێت و زیاتر هه‌ماهه‌نگی دێته کایه‌وه و به‌وه‌ش ئێمه سوود له‌ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێن بۆ پێشخستنی کوردستان، چونکه ئێمه وه‌ک حکومه‌تی کوردستان بڕوامان وایه که ئه‌ڵمانیا ئه‌زموونێکی قوڵیی هه‌یه له‌گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا.
به‌ڕێز كامه‌ران ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند و وتی:"ده‌رفه‌تی کارکردن له‌کوردستاندا ره‌خساوه و حکومه‌تی کوردستان ده‌رگه‌ی به‌رووی گه‌شت سه‌رمایه‌گوزار و کۆمپانیاکانی ئه‌ڵمانیادا واڵایه."
به‌ڕێزیان تیشکی خسته سه‌ر مێژووی رابردووی سه‌خت و دژواری هه‌رێمی کوردستان و ئه‌م قۆناغه گه‌شه‌سه‌ندووه‌ی که ئێستا کوردستان پێی گه‌یشتووه که بۆته جێی سه‌رنجی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
به‌ڕێز كامه‌ران ئه‌حمه‌د وتیشی:"له‌کوردستاندا میدیایه‌کی ئازاد و په‌رله‌مانێکی چالاک و چاودێرمان هه‌یه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند":"ئێستا حکومت سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكی سه‌رتاسه‌رییه وه‌ک دیدگایه‌ک بۆ پشت به‌ستن پێی بۆ ئایندهی کوردستان."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز پیته‌ر رامسه‌ر هاوارد وه‌زیری گواستنه‌وه و نیشته‌جێکردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا له‌وته‌یه‌کیدا سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد به‌تایبه‌تی ژووری بازرگانی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیکردنیان و سازدانی ئه‌م کۆربه‌نده‌دا و،وتی:"سڵاوی حکومه‌تی ئهڵمانایاتان پێڕادهگهینم، ئاسایش و سه‌قامگیری ئێره جێی بایه‌خی ئه‌ڵمانیایه بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی باش بۆ کوردستان مسۆگه‌ر بێت."
وتیشی:"ده‌بێت هه‌ردوولامان هێزی گه‌وره‌ی خۆمان یه‌کبخه‌ین، ئێوه وه‌ک گه‌لی کورد که خاوه‌ن هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆن له‌عێراقدا به‌هێزی خۆتان دوارۆژێکی مه‌زن بۆ خۆتان بنیات ده‌نێن، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ین رۆڵی خۆمان بگێڕین له‌و رووه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 کۆمپانیای به‌ناوبانگمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه که هه‌ندێکیان شاره‌زایی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌یه، بۆیه شانده‌که‌مان به‌ڵگه‌یه بۆ بایه‌خی ئه‌ڵمانیا به‌ئێوه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند و وتی:"مه‌به‌ست له‌سازدانی ئه‌م کۆربه‌نده، دانانی بناغه و خشتێکی ئابوورییه، ئه‌ویش نه‌ک به‌قسه به‌ڵکو له‌چوارچێوه‌ی سیاسی و یاساییدا، که ئه‌مه خواستی حکومه‌تی هه‌رێمه، به‌وه‌ش متمانه بۆ هه‌ردوولا دروست ده‌بێت و به‌دوایدا پڕۆژه‌کان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز پیته‌ر رامسه‌ر هاوارد تیشکی خسته سه‌ر مێژووی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌پاش کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، که وڵاتێکی وێران بووه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ڵمانه‌کان دووباره بنیات نراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک بۆته جێی رێزی وڵاتانی جیهان و ئیرهییشی پێ ده‌بردرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان رایگه‌یاند، که ئه‌م شانده‌یان هێناوه تاکو ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ کوردستاندا به‌ش بکه‌ن، له‌م پێناوه‌شدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا و کونسوڵخانه‌که‌ی له‌هه‌ولێر و کوردانی ئه‌ڵمانیا له‌کاردان.
پاشان به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا ویڕای به‌خێرهێنانی شانده ئه‌ڵمانییه‌که، وتی:"هاتنی ئه‌م شاندە بازرگانییه نیشانه‌ی گرنگیدانی ئه‌ڵمانیایه بههەرێمی كوردستان، بۆیه هیوادارین سوود لەدەرفەتی كار له‌هەرێمی كوردستان وەربگرن، چونكە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان پڕۆسەیەكی فراوانە و ساڵانێكی زۆری دەوێت و ئه‌م هه‌رێمه پێویستی بەتەكنەلۆجیا و توانا و شارەزایی ئه‌ڵمانییه‌کان هه‌یه و، بێگومان ئەمەش فاكتەرێكی زۆر گرنگە و پێویستە فەرامۆشی نەكەن و كاری زیاتری لەسەر بكەن، ئێمەش وەك ژووری بازرگانی ئامادەین هەموو جۆرە هاوكارییەكیان بكەین."
هه‌روه‌ها وتی:"سەبارەت بەپەیوەندیەكانی ئێمەش وەك ژوورەكانی بازرگانی لەگەل ئه‌ڵمانیا لەسێ ساڵی رابردوودا وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا بەرێكخستنی چەندین خولی راهێنان دەربارەی گەشەپێدانی توانای كادیر و كارمەندانی ژوور هاوكاریان كردووین، بۆ باشتركردنی پێگەی ژوور و فراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی، هەمیشە یارمەتیدەرمان بوون، هەروەها لەم چەند ساڵەی رابردوو شاندی بازرگانی بەردەوام سەردانی ئێمەیان كردوە و كۆبوونەوە و دیدارمان بۆیان ریكخستووە، لەبەرامبەردا ئێمەش چەندین جار سەردانی ئه‌ڵمانیامان كردووە."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وتی:"جێی دڵخۆشیمانه كە ئه‌ڵمانیا بەر لەهەموو وڵاتان گرنگی بەهەرێمی كوردستان داوە و یەكەمین وڵات بووە كە کونسوڵخانەی لەهەولێر كردۆتەوە، كە تا رادەیەكی زۆر هاوكارمان بوونە بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هەرێمی كوردستان."
دواتر له‌رێی داتاشۆوه، دوو بابه‌ت پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بووان کران، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان له‌کوردستان ئاماده‌کرابوو، تیایاندا زانیاری ورد له‌سه‌ر بواره‌کانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌کان، په‌روه‌رده و قوتابخانه‌کان، فێرکردن و خوێندنی باڵا، ئاسایش ، ئابووری ، رێژه‌ی دانیشتوان و سنووری جوگرافی شاره‌کان ، رێگه‌و بانه‌کان، پڕۆژه جۆراجۆره‌کانی چه‌ند بوارێک له‌وانه‌ش کاره‌با و نیشته‌جێبوون، نه‌وت و کێڵگه نه‌وتییه‌کان، کشتوکاڵ و کێڵگه‌کان ، کارگه و کۆمپانیاکان و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان، هه‌روه‌ها بودجه‌ی کوردستان و یاسا و بڕیاره‌کانی بواری ئابووری له‌کوردستاندا.
له‌دوای پێشکه‌شکردنی بابه‌ته‌کانیش، به‌شداربووانی کۆربه‌ند بۆ چه‌ند تیمێک به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری بوار و که‌رتی ئابورییان دابه‌شکران، له‌میانه‌یدا وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری کۆمپانیا و ده‌زگه‌کانیان، زانیاری‌یان له‌باره‌ی کار و پڕۆژه‌کانیان گۆڕییه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ڵمانییانه‌ی کهبهشدارییان لهکۆربهندهکهدا کرد، له‌بواری خوێندن و ته‌ندروستی و بیناسازی و رێگه‌وبان و هێڵی ئاسنین، به‌نده‌ر و چه‌ند بوارێكی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...