ه 29 ـ 30 ئه‌م مانگه كۆربه‌ندی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر سازده‌كرێت
بۆ راگه‌یاندنی كۆربه‌ندی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له دكتۆر عه‌دنان شه‌هاب به‌رپرسی ژووره بازرگانیه‌كانی عه‌ره‌ب و جه‌عفه‌ر حه‌مدانی سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له 6/3 له باره‌گای ژوور كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا دارا جه‌لیل خه‌یات گوتی له 29ی ئه‌م مانگه‌دا به چاودێری رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆربه‌ندی وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر سازده‌كرێت، كه 150 تا 200 خاوه‌نكاری عه‌ره‌ب تیایدا به‌شدار ده‌بن بۆ خستنه رووی ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان. گوتیشی له‌و كۆربه‌نده‌دا بیست ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ب و 10 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی به‌شدار ده‌بن.
دواتر جه‌عفه‌ر حه‌مدانی سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق و عه‌دنان شه‌هاب به‌رپرسی ژووره بازرگانیه‌كانی عه‌ره‌ب سوپاسی رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه پێشوازی و ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆربه‌نده له هه‌ولێر و گوتیشیان ئێمه خۆشحاڵین له دوای 40 ساڵ دابرانی عێراق ئه‌و كۆنگره‌یه ئێستا له شاری هه‌ولێر له 29ی ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ سازده‌كه‌ین تا وه‌به‌رهێنه‌ران له وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپی له شاری هه‌ولێر كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
پاشان لە لایەن رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندنەوە چەندین پرسیار ئاڕاستەیان کراو کۆتایی بە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە هات.