تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە كوردستان كۆمپانیا گەورەكان كێبڕكێ دەكەن

لە كوردستان كۆمپانیا گەورەكان كێبڕكێ دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئازار 2014 11:02
لە كوردستان كۆمپانیا گەورەكان كێبڕكێ دەكەن
 
رۆژی ٧/٣/٢٠١٤ لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبیل بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆمپانیا جیهانییەكانی ئۆتۆمبیل، ژمارەیەك لەو كۆمپانیاكان نوێترین بەرهەمەكانی خۆیان نمایش كرد، هەروەها چەند پلانێكی خۆیان ئاشكرا كرد بۆ ئەوەی بتوانن ركابەرێكی بەهێز بن لە بازاڕی عێراق و كوردستان .
كۆمپانیای جەی كەی ئۆتۆ (GK) وەك پڕۆژەیەكی هاوبەش لە نێوان دوو كۆمپانیا دامەزرێنرا كە ئەوانیش جەی كەی ئۆتۆ كە بە كۆمپانیایەكی پێشەنگ لە بواری پیشەسازیی ئۆتۆمبێل دادەنرێت دابەشكردنەكەشی لە بازاڕی میسر-ەوەیە، كۆمپانیاكە هەڵدەستێ بە هاوردەكردن و دابەشكردنی ئۆتۆمبێل لە ژێر هیمای بازرگانیی هیوندای، سەرباری چەندین ئۆتۆمبێلی بازرگانیی تر وەك (پاس و بارهەڵگری گەورە). هەرچی كۆمپانیای دووەمە ئەویش كۆمپانیای قاسد-ە كە بریكاری سەرەكیی دابەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانی هیوندای-یە لە عیراقدا، كە قەبارەی فرۆشیی ئۆتۆمبێلەكانی لە نێوان 120،000 تا 150،000 ئۆتۆمبێلە لە نزیكەی ساڵیكدا.
هەروەها جەی كەی ئۆتۆ وەك پڕۆژەیەكی هاوبەش لە بازاڕی ئازادی ئوردن-ی دامەزرا وخاوەنی پڕۆژەكە كە كەسێكی عیراقییە پرۆسەی دابەشكردنی ئۆتۆمبێلەكانی هیوندای لە عیراق دەگرێتە ئەستۆ.
كۆمپانیای جەی كەی ئۆتۆ بەرپرسیاریەتیی تەواو سەبارەت بە بەڕێوەبردنی رۆژانە دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها كۆمپانیای قاسد هەڵدەستێ بە دابینكردنی سەرچاوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو پرۆسەیە. قەبارەی وەبەرهێنان لە پڕۆژەكەدا دەگاتە 72 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كە بە (غەبور قاسد) ناودەبرێت بە خاوەنداریەتیی 50% بۆ هەر لایەك (قاسد و جەی كەی ئۆتۆ).
سەرباری دەوڵەمەندكردنی بازاڕی عیراقی بە هۆكارەكانی گەیاندنی جۆراوجۆر، جەی كەی ئۆتۆ هەڵدەستێ بە پێشكەشكردنی هێمای بازرگانیی ناسراو بە كوالیتییەكەی ‌و پێوەرە جیهانییەكانی ‌و خزمەتگوزارییە بێوێنەكانی كە جەخت لەسەر رەزامەندیی كڕیارانی دەكاتەوە و رێز لە فرە كلتوری ودابونەریت دەگرێت، هەروەها هەوڵدەدات ببێتە باشترین لەسەر ئاستی جیهان.
بەدیهێنانی باشترین ئاستی فرۆشی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، هەروەها ئومێد دەكەین كە ببینە چیرۆكی سەركەوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی بەدیهێنانی باشترین ئاستی فرۆشی بۆ سەرجەم مۆدێلەكانی هیوندای بەتایبەت جۆری ئۆتۆمبێلە نایابەكان. جگە لە باشتركردنی چەمك و تیۆری كارە پیادەكراوە ئامانجدارەكان بۆ پێشەنگكردنی كۆمپانیاكە لە بوارەكەیدا.
پارێزگاریكردن لە رەزامەندیی بریكار لە رێگەی جێبەجێكردنی چەمكی نوێی هیوندای، كردنی بە هەڵبژاردەی یەكەم بۆ كڕیارانمان و جێبەجێكردنی بەرزترین پێوەرەكان بۆ خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، دروستكردنی پەیوەندیی متمانە و دڵسۆزی لە نێوان بریكار و كۆمپانیا بۆ مسۆگەركردنی مانەوە لە ریزبەندی یەكەم لە بازاڕدا سەبارەت بە بریكار.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1011 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑