تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە كۆتایی مانگی داهاتوو (116)ەمین كۆنگرەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی لە هەولێر دەبەسترێت

لە كۆتایی مانگی داهاتوو (116)ەمین كۆنگرەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی لە هەولێر دەبەسترێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 19 شوبات 2014 09:43
بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ بەستنی (116)ەمین كۆنگرەی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی رۆژی 15/2 لە بارەگای ژوور بە ئامادەبوونی جەعفەر حەمدانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك لە شارەزا و كارمەندانی ژوور كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
لە سەرەتا سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ئاماژەی بە بارودۆخی لەباری شاری هەولێر بۆ بەستنی (116)ەمین كۆنگرەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی كرد و تیشكی خستە سەر ئەو لایەنانەی كە بۆ سازكردنی كۆنگرەكە پێویستە، وەك ئامادەكردنی شوێن و هۆیەكانی هاتوچۆ و دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە بەستنی كۆنگرەوە هەیە.
دواتر سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر سازكردنی ئەو كۆنگرەیە لە شاری هەولێر بەو پێیەی كە لە كۆنگرەی 115 وا بڕیاری لەسەر درابوو لە هەولێر ببەسترێت هەروەها ئامادەیی ژووریشی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك بۆ سەرخستنی كۆنگرەكە دەربڕی لە پاشان هەموو لایەنی بەرنامەی رێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆنگرەكە لە لایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی لەسەر كرا.
رۆژی 16/2 لە درێژەی گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامەی كۆنگرەكە كۆبوونەوەكیان لە بارەگای ژوور بە ئامادەبوونی د. عیماد شەهاب ئەمینداری یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەبی و سەلیم عاتف یاریدەدەری ئەمیندار و وە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ئەندامانی كارگێڕی و شارەزاو كارمەندانی ژوور بەڕێوە چوو.
سەرەتا ئەمینداری یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی ووڵاتانی عەرەبی یەك بە یەك خاڵەكانی پێكهاتە و قۆناغەكانی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی شیكردەوە وە لەسەر هەموو ئەو خاڵانە گفتوگۆكراو یەك لاكرانەوە.
پاشان هەریەك لە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر تاوتوێی چۆنیەتی رێكخستنی كاروبارەكان كرا كە شیاو بێت بۆ بەستنی ئەو كۆنگرەیە بە هەمان شێوەی كۆنگرەكانی پێشوو كە لە ووڵاتانی جیا جیا سازكراوە، لە هەمان كاتیشدا بڕیاریاندا بە پێك هێنانی چەند لێژنەیەك بۆ رێكخستنی بەرنامەی بەستنی كۆنگرە و لایەنی دارایی و تێچوونی بەستنی كۆنگرەكەیان تاوتوێكرد.
كۆنگرەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ووڵاتانی عەرەبی هەر ساڵە و لە ووڵاتێك سازدەكرێت، عێراقیش یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ئەو یەكێتی یە و لە سەرەتادا یەكێك لەو ووڵاتانە بووە كە رۆلێكی كاریگەر و كارای لە ناو یەكێتیەكەدا هەبووە، گرنگی بەستنی ئەو كۆنگرەیە لە شاری هەولێر لەوەدایە كە دوای دابڕانی عێراق لەو یەكێتیە بۆ ماوەی چل ساڵ بۆ یەكەمین جارە كۆنگرەكە بەهۆی هەبوونی كەش و هەوای لەباری بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لەو بابەتە لە شاری هەولێر سازدەكرێت.
وا چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە (18) ووڵاتی عەرەبی بەشداری لەو كۆنگرەیەدا بكەن ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ئاشناكردنی ئەو ووڵاتانە بە هەلەكانی وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان بە مەبەستی بەشداری پێكردنیان لە پرۆسەی ئاوەدان كردنەوەی عێراق دا، لە هەمان كاتیشدا دەرفەتی بەتینی پەیوەندی لە نێوان عێراق و ووڵاتانی عەرەبیدا بەهێزتر دەكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 23 شوبات 2014 09:55

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑