تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی بازرگانانی شاری (ئەنقەرە)ی توركیا سەردانی ژووریان كرد

شاندێكی بازرگانانی شاری (ئەنقەرە)ی توركیا سەردانی ژووریان كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 16 شوبات 2014 11:00
رۆژی 12/2/2014 شاندێكی بازرگانانی شاری ئەنقەرە كە پێكهاتبوون لە 14 بازرگان و خاوەن كۆمپانیا بە سەرۆكایەتی ئینگین یڵدرم سەرپەرشتیاری شاندەكە سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم پێشوازییە دەربڕی و ئامانجی هاتنیان بۆ هەرێم روونكردەوە كە بۆ ئەوە هاتوون تا لە نزیكەوە سەیری بارودۆخ و فرسەتی هەلی كار بكەن لە كوردستان و هەروەها لە بزانن یاسا و رێساكانی دامەزراندنی كارگە و وەبەرهێنان لە كوردستان چۆنە.
پاشان سەرۆكی ژوور زۆر بەخێرهاتنی كردن و باسی ئەو دۆستایەتیەی نێوان توركیا و هەرێمی كرد و هیوای خواست زیاتر بەرەو پێش بچێت لە هەموو بوارێكەوە، پاشان یاسا و رێساكانی بازرگانی عێراقی و چۆنیەتی دامەزراندنی كارگە و وەبەرهێنانی لە كوردستان بۆ روون كردنەوە و ئاماژەی بەوەش دا كە  ئێستا هەولێر بۆتە سەنتەرێكی بازرگانی بۆ هەموو عێراق دەتوانن لێرەوە شتومەكەكانتان بۆ هەموو شارەكانی عێراق رەوانە بكەن.
وە ووتیشی رێككەوتنمان لەگەڵ زۆرێك لە ژوورەكانی بازرگانی شارەكانی توركیا هەیە و چەندین بانكی توركیش هەن لە كوردستان تاكو كارئاسانیتان بۆ بكەن، وە ئامادەیی خۆیی و ژووریشی نیشاندا بۆ هەر پاڵپشتی
ئه‌م بابه‌ته‌ 852 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑