رێککه‌وتی 26/9/2013، له‌باره‌گه‌ی ژوور ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی و کادیرانی کارگیڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، پێشوازییان له‌نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران به‌یاوه‌ری به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر کرد، که‌به‌شدا‌رییان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر کردووه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕییه‌وه به‌خێرهێنانی شاندی میو‌ان کرد و، وتی:"خۆشحاڵین که دوای به‌شداریکردنتان له‌پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی، سه‌ردانی ژوورتان کرد، چونکه ئێستا ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئێوه که ده‌توانن بازاڕێک بۆ خۆتان له‌کوردستاندا بۆ کۆمپانیاکانتان بدۆزنه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک ژوور ئاماده‌ین له‌و رووه‌وه یارمه‌تیتان بده‌ین."
پاشان به‌ڕێزیان له‌باره‌ی چۆنێتی دامه‌زارندنی کۆمپانیا و کردنه‌وه‌ی لقی کۆمپانیاکانیان له‌کوردستاندا چه‌ندین زانیاری گرنگی پێشکه‌ش به ئه‌ندامانی شاندی میو‌ان کرد، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان له کوردستاندا له‌سایه‌ی بوونی بازاڕێکی ئازاد و ره‌وشێکی ئارام، که گرنگی زۆری بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه هه‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی بازرگانی له‌کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر له‌و‌ته‌یه‌کی کورت‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی به‌نزیکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت چونکه هه‌ردوولا مێژوو و فه‌رهه‌نگیان یه‌که، له‌هه‌مان کاتدا وتی:"سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که هه‌میشه له‌پێشوازی شانده ئێرانییه‌کاندا بووه."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز موعته‌میدی که سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه، سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد و رایگه‌یاند که ئامانجیان ده‌ستپێکردنی کاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه له‌کوردستاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شداریان له‌پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێردا کردووه.
هه‌روه‌ها روونیکرده‌وه که ئه‌و کۆماپانیا ئیرانییانه‌ی که به‌شدارییان له پێشانگه‌که‌ی ئه‌مساڵدا کردووه، ژماره‌یان 28 کۆمپانیایه.
دواتر، ئه‌ندامانی شاندی میو‌ان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن به‌ڕێز فیدائه‌دین ئه‌مین گه‌ردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، پێشتر به‌شدارییان له‌نۆیه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بازرگانی کردبوو، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان له‌بواره‌کانی مه‌وادی پاککه‌ره‌وه، دروستکردنی پردی په‌ڕینه‌وه‌ی رێبواران و دروستکردن و دانانی ترافیک لایت و گڵۆپی رووناکردنه‌وه‌ی سه‌رجاده‌کان، ئامێره‌کانی به‌فرگر و ساردکه‌ره‌وه، که‌لوپه‌ل و ئامڕازه پزیشکییه‌کان شاره‌زابوون.