رێککه‌وتی 26/9/2013، له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا رایگه‌یاند که ئامانجیان چالاککردنی جموجۆڵی گه‌شتیاری نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی کوردستانه.
شانده‌که‌ش له‌خاتوو میرلێا ماتیچسکو جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبراو پێکهاتبوون، هاوکات به‌ڕێز یوجین سلیانۆ سه‌رۆکی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له‌هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ک له‌کادیرانی کارگێڕی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان یاوه‌ریان بوون.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور وێڕای به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی شاندی میوان و یاوه‌ره‌کانیان، هیوای سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌کوردستاندا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که له‌مه‌و پاش کاری باشتر و زیاترمان له‌گه‌ڵ رۆمانییه‌کاندا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی:"کوردستان و رۆمانیا له‌بواری گه‌شتیاریدا هاوچه‌شنن، بۆیه هیوادارین که کۆمپانیاکانی هه‌ردوولا چالاک‌تر بن له‌گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارانی رۆمانیا بۆ کوردستان و لێره‌شه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته."
پاشان به‌ڕێزیان تیشکی خسته‌سه‌ر مێژووی دامه‌زراندن و کاروباره‌کانی ئێستای ژووری بازرگانی هه‌ولێر و، هه‌وره‌ها وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی که‌می رابردوودا کوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی قۆناغێکی گه‌وره‌یان بڕی و چوونه پێش، بۆ نموونه بازاڕی ئه‌م وڵاته بووژایه‌وه و بواری ئابووری گه‌شه‌ی کرد، بۆیه هیوادارین له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کوردستاندا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانمان له‌گه‌ڵ رۆمانیادا به‌ره‌و پێشتر بچێت."
لای خۆیه‌وه، خاتوو میرلێا ماتیچسکو جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری رۆمانیا له‌وته‌یه‌کیدا، ئاماژه‌ی به‌مێژووی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان عێراق و رۆمانیادا و، وتی:"ده‌کرێت ئه‌مه ببێته بناغه‌ی کاری هاوبه‌شی داهاتوومان و پێمان وایه که سه‌رکه‌وتوو ده‌بین."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئامانجی سه‌ره‌کی له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ کوردستان، چالاککردنی جموجۆڵی گه‌شتیاری نێوان هه‌ردوولایه.