رێککه‌وتی 16/4/2013، دووه‌مین کۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت و نزیکه‌ی 200 بازرگان و خاوه‌نکار له‌هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت سازکرا.
کۆڕبه‌نده‌که له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان، دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ولێر و، عوسمان شوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و، عه‌بدوڵلا ساڵح جێگری وەزیری بازرگانی دەرەوەی ئیمارات و، ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌کی دیکه له‌به‌رپرسانی حکومی و که‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا و، نزیکه‌ی 200 بازرگان و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌گوزارانی هه‌ردوولا و، ژماره‌یه‌ک له‌میدیاکارانی کوردستان ئاماده‌بوون.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز عوسمان شوانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجومه‌نی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، که ره‌وشی ئاسایش و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا وایكردووه كۆمپانیا بیانیه‌كان كه ژماره‌یان زیاتر له‌دوو هه‌زاره روو له‌هه‌رێم بكه‌ن، كۆڕبه‌ندی ئه‌مڕۆش كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتدا به‌رێوه‌ده‌چێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشكهوتنانهوه.
وتیشی:"نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هه‌رێمی کوردستان و ئیمارات هۆكارێكی گرنگه بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاركردن پێكه‌وه، تا به‌سوودی هه‌ردوولا ته‌واوبێت."
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌بدوڵڵا سالح جێگری وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، که به‌هۆی بوونی هه‌لی وه‌به‌رهێنان و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئێمه وه‌ك ئیمارات په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بهدهروزازهیهك بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقدا.
وتیشی:"له‌ئێستادا ئاستی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولامان گه‌یشوه‌ته شه‌ش ملیار دۆلار، كه كۆمپانیاكانمان له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بیناسازی و گهشتوگوازو نه‌وت و گاز‌و گه‌یاندن و فڕۆكه‌وانی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمان و سوود گه‌یاندن به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر، پێویستمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه."
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ، له‌وته‌یه‌کیدا به‌ناوی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکه‌وه به‌خێرهێنانی شاندی ئیماراتی بۆ کوردستان کرد و، هه‌روه‌ها وتی:"ئومێده‌وارین ئه‌م کۆربه‌نده قۆناغێکی تازه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست بکات و ببێته هۆی زیاتر به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا، که به‌به‌هێزترین په‌یوه‌ندی بازرگانی عێراق داده‌نرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا."
هه‌روه‌ها وتی:"ئێستا ستراتیژیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتیمانییه و ئه‌مه‌ش هه‌لی وه‌به‌رهێنانی ره‌خساندووه و کوردستانی کردۆته‌وه ناوچه‌یه‌کی سه‌رمایه‌گوزاری و، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیای بیانی روویان له‌هه‌رێم کردووه، له‌نێویشیاندا کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان که‌رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان روو له‌زیادبوون ده‌کات له‌هه‌رێمدا."
ئاماژه‌ی پێدا و وتیشی:"له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌هۆی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌کانمان بۆ میرنشینه‌کانی دوبه‌ی و شاریقه، به‌شداربووین له شکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئیمارات."
جێی ئاماژه‌یه، کۆربه‌نده‌که که ئامانجی سه‌ره‌کی هاندانی بازرگانی و هه‌نارده‌کردن و سه‌رمایه‌گوزارییه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئیماراتدا، ده‌یان کۆمپانیای ئیماراتی تێدا به‌شدارن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێواره‌ی دووه‌مین رۆژی کۆربهندهکهش ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر میوانداری شاندی ئیماراتی و به‌شداربووانی کۆربه‌ند له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور کرد.