تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵحکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ به مه‌به‌ستی کارکردن دێنه‌ کوردستان

حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌کات که‌ به مه‌به‌ستی کارکردن دێنه‌ کوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 11 کانونی یەکەم 2012 08:40

رێککه‌وتی 2/12/2012، له‌میانه‌ی پێشوازیلێکردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ژوور، ‌به‌ڕێز بێرنارد کازۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی ناوچه‌ی (دۆردۆنگ)ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند:"حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا پشتگیری سیاسی له‌و کۆمپانیایانه‌ی ده‌که‌ین که‌ بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێنه‌ کوردستان."

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، که‌ تیایدا به‌ڕێزان ئالان گیرات کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر و خه‌مان زرار نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پاریس و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور ئاماده‌یبوون، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوانی کرد و هیوای مانه‌وه‌یه‌کی باشی بۆ خواستن له‌هه‌ولێری پایته‌ختدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی و ده‌زگه‌ ئابوورییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد به‌تایبه‌تی.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2012 07:14

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2012 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑