رێککه‌وتی 4/9/2012، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌باره‌گه‌ی ژوور، پێشوازی له‌به‌ڕێز خاتوو میراندا ماسسێن به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه و راوێژکارییه‌کان له‌رێکخراوی (IntEnt)ی هۆڵه‌ندی و شاندی یاوه‌ری کرد. له‌دیدارێکدا، به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر وێڕای به‌خێرهێنان و گوێبیست‌کردنی شاندی میوان، کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژووی دروستبوونی ژووری بازرگانی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه باسکرد که پێشکه‌شی به‌ئه‌ندامه‌کانی و ئه‌و لایه‌نانه ده‌کات که کاره‌کانیان په‌یوه‌ستن به‌بواری بازرگانییه‌وه، ئه‌ویش چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان بێت یاخود له‌ده‌ره‌وه‌دا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ژوور له‌رێی سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی کاره‌وه خولی راهێنان بۆ گه‌نجان له‌سه‌ر چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونیان له‌پڕۆژه‌کانیاندا ده‌کاته‌وه. پاشان به‌ڕێز خاتوو ماسسێن باسی له‌سروشتی کاری رێکخراوه‌که‌یان کرد، که رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیه و خزمه‌ت به‌و په‌نابه‌رانه ده‌کات که له‌وڵاتی هۆڵه‌نداوه نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ وڵاته‌کانیان و له‌وانیش کوردستان. هه‌روه‌ها وتی:"رێکخراوه‌که‌مان ده‌یه‌وێت به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌کانی کوردستاندا له‌رێی پێدانی پڕۆژه‌ی بچووک و مامناوه‌ندییه‌وه هاوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه بکات که به‌شێوه‌ی جیاواز ده‌گه‌ڕێنه‌وه کوردستان." له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی ژوور ئاماده‌یی ژووری به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی میوان خسته روو.