رێككه‌وتی 28/5/2013، له‌دیدارێکی نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و، به‌ڕێزان ستانیسلاف پۆلۆنسکی جێگری هه‌ڵسوڕاوی باڵیۆزخانه‌ی سلۆڤاکیا له‌به‌غدا و، ئه‌حمه‌د گه‌ردی کونسوڵی فه‌خری ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر، باس لهئامادهسازییهکانی سه‌ردانیکردنی شاندێکی فراوانی بازرگانی سلۆڤاکیا بۆ کوردستان کرا له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شاندی میوان، هیوای مانه‌وه‌یه‌كی باشی بۆ خواست له‌پایته‌ختی هه‌رێمدا و، وتی:"ئێمه خوازیارین كه له‌ئاینده‌دا که‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی ئابووریمان له‌گه‌ڵ وڵاتی سلۆڤاکیا پته‌وتر بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌رێی سه‌ردانیکردنی شانده فه‌رمی وبازرگانییهکانی هه‌ردوو لا ده‌بێت بۆ لای یه‌کتر."
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێزان ستانیسلاف پۆلۆنسکی سوپاسگوزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر پێشوازیلێكردنیدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، که ئه‌وان ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌سازی بۆ هاتنی شاندێکی بازرگانی وڵاته‌که‌یان بۆ هه‌رێم ده‌که‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا.
جێی ئاماژه‌یه، له‌میانه‌ی دیداره‌که‌دا ژماره‌یه‌ک خاوه‌نکاری سلۆڤاکیا که‌یاوه‌ری به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ناوبراو بوون، خۆیان به‌سه‌رۆکی ژوور ناساند و خواستی خۆیان بۆ کارکردنیان له‌کوردستاندا ده‌ربڕی.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، به‌ڕێز خه‌یات ئاماده‌یی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی ژووری بازرگانی ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر هاتنی هه‌ر شاند و كۆمپانیایه‌کی سلۆڤاکیا بۆ کوردستان.
ئێواره‌ی 27/5/2013، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، دیدارێک له‌نێوان بازرگان‌و خاوه‌نکاران و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی کوردستان و تورکیادا، له‌سه‌نته‌ری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ژوور به‌ڕێوه‌چوو.
دیداره‌که‌ش، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی هه‌ولێر و، پارێزگاری بۆرسا و، ئامادبوونی به‌ڕێزان ئیبراهیم محه‌مه‌د سۆفی و سۆران ئه‌بوبه‌کر عه‌زیز جێگرانی یه‌که‌م و دووه‌م و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور و، سه‌یار ئه‌ربیل به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی تورکیا له‌هه‌ولێر، سازکرا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور له‌وته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی ژووری بازرگانی کرد و، وتی:"ژووره‌کانی بازرگانی له‌کوردستان به‌تایبه‌تی ژووری بازرگانی هه‌ولێر، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ژووره‌کانی بازرگانی و چه‌ندین رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا له‌تورکیا دروست کردووه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی بازرگانان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و لابردنی ئاسته‌نگی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا."
هه‌روه‌ها هیواشی خواست، که ژووری بازرگانی بتوانێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا رێککه‌وتننامه‌ی لێکگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی بۆرسادا واژۆ بکات.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ژماره‌ی کۆمپانیا تورکییه‌کان له‌کوردستاندا روو له‌زیادبوونه و به‌پله‌ی یه‌که‌م دێن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌کوردستان له‌رووی ئابوورییه‌وه له‌قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دایه و ئاسایش تێدا به‌رقه‌راره و له‌سه‌رجه‌م که‌رته‌کاندا پێویستی به‌کاری زۆر هه‌یه.
پاشان به‌ڕێز پارێزگاری بۆرسا له‌وته‌یه‌کیدا، سوپاسگوزاری خۆی و ئه‌ندامانی شانده‌که‌ی ئاڕاسته‌ی ژووری بازرگانی کرد، به‌بۆنه‌ی سازدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که ئه‌وان حه‌زده‌که‌ن که له‌بواره‌کانی پیشه‌سازی و بازرگانی و کشتوکاڵ و چه‌ند بوارێکی دیکه‌شدا، چالاکی ئابوورییان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستادا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی:"له‌م دوو رۆژه‌دا چه‌ندین دیداری گرنگمان ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر رێککه‌وتننامه‌یه‌کی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێردا واژۆکرد."
دواتر بازرگان و خاوه‌نکارانی هه‌ردوولا وێڕای ناساندنی خۆیان و کۆمپانیا و سروشتی کاره‌کانیان به‌یه‌کتری، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان له‌زۆربه‌ی بواره گرنگه‌کانی بازرگانیدا ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ئاماده‌بوو کرد، هاوکات وه‌ڵامی پێوستیان درایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، هاتنی شاندی ناوبراو بۆ هه‌ولێر، له‌پاش سه‌ردانی شاندێکی فراوانی حکومی و بازرگانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم بۆ ئه‌و پارێزگایه دێت، که تیایدا باس له‌به‌رنامه‌یه‌ک بۆ سه‌ردانی شاندی ناوبراو بۆ کوردستان کرابوو.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...