تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆبونەوەیەكی فراوان لەگەل سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی كوردستان لە ژوور سازكرا

كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەل سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی كوردستان لە ژوور سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 شوبات 2018 10:00
رۆژی 8/2/2018 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، سیروان محەممەد و ئەیاد حەسەن جێگرانی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكان بە بەشداری عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و رێزان جەودەت لە ئەنجومەنی باڵای ئابووری و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوان لە ژوور بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە سێ تەوەری سەرەكی لە خۆ گرتبوو، تەوەری یەكەم باسی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكان كرا لەگەڵ وڵاتان، بەتایبەتی هەردوو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا)، گرنگترین ئەو رێكارانەش باس كرا كە بەهۆیەوە بتوانرێت پەرە بەو پەویەندییانە بدرێت.
تەوەری دووەم بریتی بوو لە دۆزینەوەی رێگاكان بۆ جوڵاندنی بازاڕی هەرێمی كوردستان بە تایەبت لەم بارودۆخە نالەبارە داراییەی ئێستا.
تەوەری سێ یەم گرنگی بدرێت بە دیراسە و لێكۆڵینەوە لەسەر پرۆژە پیشەسازییەكان و كارگەكان.
هەر لەو كۆبوونەوەیە باس لە پەرەپێدانی سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری كرا لە هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1630 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 12 شوبات 2018 10:18

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑