تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور بەشداری له كۆڕبەندی وەبەرهێنانی میسری دەكات

سەرۆكی ژوور بەشداری له كۆڕبەندی وەبەرهێنانی میسری دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 شوبات 2018 09:52
رۆژانی 3-4/2/2018 د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر و لە ژێر چاودێری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر و بەبەشداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی وڵاتی عەرەبی سێیەم كۆربەندی وەبەرهێنانی میسر سازكرا.       
لە رۆژی یەكەمی كۆڕبەندەكە دوای وتەی بەخێرهێنان پەنەڵێك لە ژێر ناونیشانی دۆخێكی نوێ بۆ وەبەرهێنان باس لە یاساكانی وەبەرهێنان لە میسر و ئاڕاستەكردنی وەبەرهێنەران لە گشت وڵاتانی جیهان بۆ وڵاتی میسر و دوارۆژی سێكتەرەكانی ئابووری لە میسر و چیرۆكی سەركەوتنی وەبەرهێنەرانی عەرەبی و بیانی لە وڵاتی میسر كرا، پاشان گەشتێك رێكخرا بۆ ئەو پێشانگایانەی كە بەشێك لە بەشداربووان سازیان كردبوو.
لە رۆژی دووەمدا 4 پەنێلی تر بەڕێوەچوو، لە پەنێلی یەكەمدا باس لە هەلی وەبەرهێنان لە پرۆژە گەورەكان و ژێر خانی ئابووری وڵاتی میسر كرا.
لە پەنێلی دووەمدا باس لە چۆنیەتی پێشخستنی سەنتەرەكانی راهێنان كرا لە وڵاتی میسر.
لە پەنێلی سێ یەم تیشك خرایە سەر وەبەرهێنان لە كەرتەكانی نەوت، غاز و كارەبا.
لە پەنێلی چوارەم باس لە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی میسر و وڵاتانی عەرەبی، ئەفریقی و ئەوروپی كرا.
لە كۆتایی رۆژی دووەمدا تیشك خرایە سەر  رۆڵی بانكەكان و دامەزراوە پاڵپشتیەكان لە پێشخستنی كەرتەكانی بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی میسر.
د. دارا جەلیل خەیات لەم كۆڕبەندە بە جیا لەگەڵ هەریەكە لە رەفعەت هیسار جیلكی ئۆغلو سەرۆكی ژووری بازرگانی توركی، عەلی سنیان غانم سەرۆكی ژووری بازرگانی كوێت، عیسا موراد سەرۆكی ژووری بازرگانی عەمان و سەرۆكی ژووری بازرگانی عەرەبی – بەرازیلی بیرو راكانیان دەربارەی رەوشی بازرگانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد.
لە پەراوێزی ئەم كۆڕبەندە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عەرەبی دانیشتنی ئاسایی ژمارە 126ی خۆی سازكرد، كە تیشك خرایە سەر دوایین رەوشی بازرگانی ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1712 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑