تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بە ئامادەبوونى قونسولى تورکیا سازدەکات

ژوور کۆبوونەوەیەکى فراوان بە ئامادەبوونى قونسولى تورکیا سازدەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 16 ئازار 2009 00:00
بە ئامادەبوونى حسین ئاڤنى قونسولى تورکیا لە موسل و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و هەردوو جێگرەکەى و تەواوى ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى کۆبوونەوەیەکى فراوان سازکرا بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە بازرگان و پیشەسازانى هەولێر کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون و لەگەل شاندى یاوەرى قونسولى تورکیا. سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى قونسول و شاندى یاوەرى و ئامادەبوان ئەم کۆبونەوەى بە کۆبونەوەیەکى زۆر گرنگ لەقەلەم دا لەبەر ئەوەى ئامانجى ئەو کۆبونەوەیە گرنگیدان بوو بە چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى کە لە کارى بازرگانیدا بۆ بازرگانانى هەردوولا دروست دەبێت و ئاستەنگ لەبەردەم گەشەکردنیدا دروست دەکەن. هەروەها وتى ئەم جۆرە کۆبونەوانە وادەکەن لە نزیکەوە هەست بەو کۆسپ و تەگەرانە بکەین و هەولى چارەسەرى بۆ بدەین. قونسولى تورکیا لە وتەیەکى تێرو تەسەلدا ئاماژەى بە کارەکانى قونسولیە کرد و ئەو هەنگاوانەى کە هاویشتوویەتى بۆ چارەسەر کردنى گرقتەکان و چۆنیەتى پێدانى ڤیزە بە بازرگانان روون کردەوە، لە درێژەى قسەکانیدا ئاماژەى بە مەبەست و ئامانجى ئەو ئامادەبوونە کرد بۆ ئەوەى تێبینى تەواویان هەبێت لەسەر کێشەکان و لە نزیکەوە گوێبیستى بۆچون و داواکارى بازرگان و پیشەسازان بێت، بەلێنى ئەوەشى دا کە هەول دەدات لەگەل ژوور لە دیدارێکى تردا ئالیەتێکى وا دابمەزرێنێ بۆ پێدانى ڤیزە بە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان لەبەر ئەوەى وەرگرتنى ڤیزا لە شارى موسل بۆ بازرگانانى هەولێر گرفتى زۆرى هەیە. لە کۆبونەوەکەدا دواى ئەوەى ئامادەبوان خۆیان ناساند، گەلێک گرفت و بیر و بۆچون بۆ چارەسەرکردنیان خرانە بەر باس، قونسولى تورکیا ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى ئەم گرفتانە. کۆبونەوەکە بۆ ماوەى زیاتر لە سێ سەعات درێژەى کێشا و زۆر بابەت باسکران، وا چاوەروان دەکرێت ئەم کۆبونەوانە ئەنجامى باشى لێبکەوێتەوە و کاردانەوەى باشى بەسەر پێش چوونى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا هەبێت. لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا سۆران عیزەدین فەیزى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر ئامادە بوو.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1229 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2023 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑