تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵیاریدەدەرى بەرێوەبەرى فرۆشیارى بەندەرى میرسین پێکهاتە و کاروچالاکیەکانى بەندەرەکە بۆ بازرگانانى هەولێر شى دەکاتەوە.

یاریدەدەرى بەرێوەبەرى فرۆشیارى بەندەرى میرسین پێکهاتە و کاروچالاکیەکانى بەندەرەکە بۆ بازرگانانى هەولێر شى دەکاتەوە.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 24 ئازار 2009 00:00
رۆژى سێشەممە 24/3/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و تەواوى جێگر و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى هەولێر کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون ، ایهام عادل عبید یاریدەدەرى بەرێوەبەرى فرۆشیارى بەندەرى (میرسین) ى تورکیا تەواوى پێکهاتە و کار و چالاکیەکانى بەندەرەکەى بە داتاشۆو روون کردەوە.. بەندەرى میرسین دەکەوێتە سەر دەریاى ناوەراست لەسەر پارچە زەویەک رووبەرەکەى دەگاتە(1.100.000) مەتر دووجا، دواى ئەوەى ئەم بەندەرە کە لە دەست حکومەت دابوو لە ( 11/5/2007 ) ەوە دراوەتە دەست کەرتى تایبەت بە رێژەى 50% بۆ هەریەکە لە دوو کۆمپانیا بە ناوى (ئەکفەن) ى تورکى و (psa) ى سەنغافورى لەژێر ناو یا هێماى (MPI) بەرێوەدەچێت بە سەرمایەى (755) ملیۆن دۆلار. ایهام عادل لەو سەردانەى کە بە مەبەستى دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان هەولێر و بەندەرى میرسین هاتبوو بەدرێژى باسى لە گرنگى ئەو بەندەرەکرد بۆ کوردستان و عێراق بەگشتى و قەبارەى ئەو کالایانەى کە سالانە لە رێگەى ئەو بەندەرەوە هەناردە و هاوردە دەکرێن خستەروو، هەروەها ئاماژەى بە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە کرد کە بەندەرەکە پێشکەشى دەکات جگە لە گەلێک بابەتى تر دەربارەى بەندەرەکە. دواتر دارا جەلیل خەیات باسى لەو گرفتانەکرد کە ئاستەنگ لەبەردەم بازرگانى کوردستان دروستدەکات لە هاوردە کردنى کاڵا لەرێگەى ئەو بەندەرەوە و جەختى لەسەر ناوى کوردستان کردەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دواکەوتنى بازرگانان و ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانیان دروستدەکات بۆیە پێویستە ئەم بەندەرە ئەو جۆرە تێڕوانینە بگۆرێت بۆ ئەوەى بتوانێت خەلکى زیاتر بۆ لاى خۆى کێشبکات. پاشان گەلێک بابەت لە لایەن ئامادەبوان خرایە روو لە لایەن ایهام عادل وەلام درانەوە و بەلێنى گەیاندنى ئەو بابەتانەى بە ئیدارەى بەندەرەکە دا بە مەبەستى چارەسەرکردنیان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2009 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑