تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپێشانگایەکى فرۆشتنى راستەوخۆ لە هەولێر دەکرێتەوە

پێشانگایەکى فرۆشتنى راستەوخۆ لە هەولێر دەکرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 28 ئازار 2011 01:59
رۆژى 27/3/2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە شاندێکى کۆمپانیاى ئەلقەسوا بۆ بازرگانى خۆراکی
رۆژى 27/3/2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە شاندێکى کۆمپانیاى ئەلقەسوا بۆ بازرگانى خۆراکی کە پێک هاتبوو لە عەبدولحەلیم مەلحەمی بەرێوەبەرى گشتى کۆمپانیا و سەعید عەلى سەرۆکى جێبەجێکارى گوندى نێودەولەتى ولاتى دوبەى.
لە دانیشتنێکدا کە باقى محمد هادی ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور ئامادەی بوو شاندى میوان مەبەستى سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان و ژوورى بازرگانى هەولێر ئاشکرا کرد کە نیازیان هەیە بۆ کردنەوەى پێشانگایەکى کاتیی فرۆشتنى راستەوخۆ لە هەولێر لە ژێر سیستەمى گوندى نێودەولەتى لە هەولێر بکەنەوە کە تایبەت دەبێ بە ژمارەیەکى زۆر لە کۆمپانیا و بازرگانانى ولاتانى جیهان بۆ خستنەرووى بەرهەم و فرۆشتنى بە شێوەیەکى راستەوخۆ بە هاولاتیان بۆ ماوەیەکى دیاری کراو کە لەوانەیە 3 مانگ یان زیاتر بخایەنێت، وە ئەم کارەشیان وەک تاقیکردنەوەیەک لە هەرێمى کوردستان بۆ یەکەمین جار ئەنجام دەدەن و ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنن لەمەودوا بە بەردەوامى سالانە پێشانگاى لەو بابەتانە لە هەولێر و شارەکانى ترى کوردستان دەکەنەوە.
سەرۆکى ژوور وێراى ئەوەى بیرۆکەى ئەم کارەى بە پەسەندزانى هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ئامادەیی خۆى بۆ هاوکاریکردنیان دەربرى.

qaswa2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1541 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑