تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵیەکەى پەرەپێدانى ئابوورى هەولێر بەشدارى لە وۆرک شۆپێکدا دەکات

یەکەى پەرەپێدانى ئابوورى هەولێر بەشدارى لە وۆرک شۆپێکدا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 31 ئازار 2011 03:53
لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگترووەکان سەبارەت بە پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە
لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بەرنامەى نەتەوە یەکگترووەکان سەبارەت بە پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە عێراقدا کە لە رێگەى حەوت رێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستى عێراقدا جێبەجێدەکرێت.
لە قۆناغى یەکەمیشدا پارێزگاى هەولێر و ئەنبار و بەسرە بوون بە دەسپێکى جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیە وەک نموونەیەک بۆ سێ هەرێمى جیاواز باکوور و ناوەراست و باشوور، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستى پارێزگادا بە هەماهەنگى رێکخراوى UNOPS/ILO یەکەى پەرەپێدانى ئابوورى پێکهێنرا دواى ئەنجامدانى چەندین کۆبونەوە لەگەڵ شارەزایانى ئابوورى.
سەبارەت بە رێکخستنى کارەکانى ئەو یەکەیە شاندێکى پارێزگاى هەولێر کە پێک هاتبلوو لە (5) ئەندامى ئەو یەکەیە بۆ بەشداریکردن لە وۆرک شۆپێکدا رۆژى 21/3/2011 بەرەو ولاتى ئەردەن بەرێکەوتن بۆ ماوەى پێنج رۆژ لە 21-25/3/2011 بەشداریان لە وۆرک شۆپەکەدا کرد، کە لە لایەن سەنتەرى راهێنانى نێودەولەتى (ILO) سازکرابوو، لەو ماوەیەدا وێراى روون کردنەوەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەى پەرەدان بە کەرتى تایبەت لە عێراقدا جەخت لەسەر پێکهاتەى یەکەى پەرەپێدان لە پارێزگاکاندا کرا و پلانى کار بۆ ماوەى سێ مانگى داهاتوو شرۆڤە کرا، شاندى بەشداربووى هەولێر لەسەر پرس و بابەتەکانى ئەو وۆرک شۆپە بەشداربوون و سەرنج و پێشنیاریان بۆ باشتر کردنى کارى ئەو یەکەیە خستەروو، دواى تەواو بوونى وۆرک شۆپەکە رۆژى 26/3/2011 شاندەکە بەرەو کوردستان گەرانەوە.
جێى ئاماژە پێکردنە کە وا چاوەروان دەکرێت لەم چەند رۆژەى داهاتوو یەکەى پەرەپێدنى ئابوورى بە پێى ئەو بەرنامەیەى کە لە لایەن رێکخراوی UNOPS/ILO بۆ دانراوە دەست بە کارەکانى بکات و لە ماوەى سێ مانگدا سەرەراى فراوانترکردنى پێکهاتەى ئەو یەکەیە دیراسەیەکى تەواوى واقیعى ئابوورى لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێر ئامادەبکات و لە خولێکى راهێناندا کە لەوانەیە لە ولاتى مالیزیا یان سەنغفوورە سازبکرێت بیخاتە بەر باس بۆ ئەوەى ببێتە بنەمایەک بۆ دانانى بەرنامەى داهاتووى کارەکانى.

DSCF3837.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1528 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑