تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵنوسینگەى قونسولگەرى چیک لە هەولێر پرۆژەیەکى کارى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت

نوسینگەى قونسولگەرى چیک لە هەولێر پرۆژەیەکى کارى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2010 04:04
شان بە شانى بەرێوەچوونى شەشەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر رۆژى سێ شەممە 19/10/2010 سەرۆکى ژوور
شان بە شانى بەرێوەچوونى شەشەمین پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر رۆژى سێ شەممە 19/10/2010 سەرۆکى ژوور پێشوازى کرد لە تۆماشا دوب جێگرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک و برۆنیسلاڤا تۆماشوتا بالیۆزى چیک لە عێراق و غازی خەیلانى بەریوەبەرى نوسینگەى چیک لە کوردستان و ماجد تۆما بەرێوەبەرى یەکێتى ژوورە بازرگانیەکانى چیک..
لە دانیشتنێکدا باسى لە رەوشى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى چیک کرا.
ئێوارەى هەمان رۆژ لە بالى کۆمارى چیک لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێر سەبارەت بە راگەیاندنى پرۆژەیەک لە ژێر ناوى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان سیمینارێک بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم بە بەشدارى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە لایەن نوسینگەى کۆمارى چیک لە هەولێر سازکرا.
لەو سیمینارەدا هەریەک لە فەلاح مستەفا و دارا جەلیل خەیات وتەیان پێشکەش کرد و هەریەک بە جیا باسیان لە پەیوەندى و دەستپێشخەریەکانى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان کرد و لە بوارى کردنەوەى نوسینگە و بەشدارى کردنیان لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان بەر لە ولاتانى دیکە کرد لە پاشان هەندێک لە کۆمپانیا چیکیەکان کە لە کوردستان دەستیان بە کار کردووە بە داتاشۆ کار و چالاکى کۆمپانیاکانیان ناساند

chiki conference 2.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1476 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑