تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى بەریتانیا لەگەڵ بازرگانانى کوردستان کۆدەبێتەوە

شاندێکى بازرگانى بەریتانیا لەگەڵ بازرگانانى کوردستان کۆدەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2010 04:06
ئێوارەى 19/10/2010 لە بارەگاى ژوور لە هەولێر بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور
ئێوارەى 19/10/2010 لە بارەگاى ژوور لە هەولێر بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازی لە شاندێکى گەورەى بازرگانى بە سەرۆکایەتى کارل بروسى و بە یاوەرى هەریەک لە قونسولى بەریتانیا لە هەولێر و بەیان سامى عەبدولرەحمان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەریتانیا کرا.
لە کۆبونەوەیەکى فراواندا کە ژمارەیەک لە بازرگانانى کوردستان و سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک لەسەر بانگهێشتى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێمى کوردستان تیایدا ئامادەبوون، سەرۆکى ژوور لە وتەیەکى بەخێرهێناندا ئاماژەى بە ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا کرد و هەولى بەردەوامى کۆمەلەى کارى عێراقى بەریتانى خستەروو بۆ بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکان و هانى ئامادەبوانى دا بۆ ئەوەى هەنگاوى خێراتر بنێن بۆ دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە پاشان کارل بروسى بەریوەبەرى پایەبەرزى تیمى رۆژهەلاتى ناوەراستى بەریتانى وتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەى بە قەلاى هەولیر کرد و سەرسامى خۆى لە بەرامبەر مێژووى (8000) سالەى ئەو قەلایە دەربرى هەروەها باسى لەو هەنگاوانە کرد کە مەبەستى دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى نێوان بەریتانیا و هەرێمى کوردستان نراون، هەروەها تەئکیدى لەسەر بەردەوامبونیان لەو هەولانە کرد کە بۆ شکاندنى کۆت و بەربەستى دروستبوونى پەیوەندى بەهێز دراوە بۆ ئەوەى ئەو هەولانە ئاکامى باشیان هەبێت، هەروەها ئاماژەى بە بەشدارى کردنى (35) کۆمپانیاى کرد کە لە پێشانگاى نێودەولەتى هەولێرى ئەمساڵ بەشداریان کردووە..
لە پاشان بەیان سامى عەبدولرەحمان بەو بۆنەیەوە وتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسگوزارى نیشاندا لەبەرامبەر رێکخستنى ئەو گردبوونەوەیە دا.
دواتر ئامادەبووان دیدارى دووقۆلیان لەگەڵ یەکتریدا ئەنجامدا و لەبارەى کار و چالاکیەکان راو و سەرنجى خۆیان گۆریەوە

baritani2.jpg

baritani3.jpg

baritani4.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1606 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑