تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى هاوبەشى حکومى و بازرگانى بولونیا سەردانى ژوور دەکات

شاندێکى هاوبەشى حکومى و بازرگانى بولونیا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2010 07:04
رۆژى یەک شەممە 17/10/2007 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى
رۆژى یەک شەممە 17/10/2007 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى پۆلۆنى کرد کە پێکهاتبوو لە (ماسیژ جانکۆفسکی) وەزیرى ژێرخانى پۆلۆنى و (ستانیستاو سیمۆلین) یابیۆزى پۆلۆنیا لە عێراق و شاندێکى یاوەریان کرد، لە دانیشتنێکى ئاسایی دا سەرۆکى ژوور تیشکى خستە سەر پەیوەندى لەمێژینەى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ پۆلۆنیا، هەروەها باسى لە هۆکارى ئەو دابرانە کرد کە لە پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولادا رویداوە بە هۆى ئەو بارودۆخەى عێراق پێیدا تێپەرى ئێستاش لەبەر ئەو ئارامییەى کە لە ئارادایە و ئەو کەش و هەوا لەبارەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان رەخساندویەتى کاتى ئەوە هاتووە کە پەیوەندیەکان سەر لە نوێ دروستبکرێنەوە، لە بەرامبەردا هەریەک لە وەزیرى ژێرخانى بۆلۆنى و بالیۆزى پۆلۆنیا لە بەغدا باسیان لە گرنگى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و پۆلۆنیا کرد و ئامادەباشى پۆلۆنیا و بازرگانەکانى دەربرى بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان هەروەها بالیۆزى پۆلۆنیا ئەوەشى روون کردەوە کە ئەوەى هانیان دەدات بۆ ئەوەى زیاتر هانى بازرگانانى پۆلۆنیا بدەن بۆ کارکردن لە کوردستان ئەو کەش و هەوا لەبارەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان رەخساندوویەتى بۆ سەرمایەدار و بازرگانانى دەرەوە و ئەو دەرفەتانەى کارە لە هەرێمى کوردستان، لە پاشان هەر یەک لە ئەندامانى شاندەکە باسیان لە کاروچالاکیەکانى خۆیان کرد و خۆیان کرد و خۆیان و کۆمپانیاکانیان بە ئامادەبوان ناساند، دواتر بالیۆزى پۆلۆنیا جەختى لەسەر جۆرى کۆمپانیاکانیان کردەوە کە بریتین لە کۆمپانیاى بوارى جیاجیا جگە لە نەوت و غاز لەبەر ئەوەى ئەو کۆمپانیا جۆراوجۆرانە بە گرنگتر دەزانن بۆ هەرێمى کوردستان، هەروەها ووتى ئەو پەیوەندیە مێژووییەى کە لە ئارادایە پەیوەندى بازرگانى لە هەموو پەیوەندیەکان لاوازترە بۆیە دەبێ بایەخى زیاترى پێ بدرێ، هەروەها وتى بەلاى هەموو ولاتانى دونیا سێ شار لە عێراق گرنگیان پێدەدرێت کە بریتین لە (ئەنبار، هەولێر، بەسرە) بۆیە ئێمەش گرنگیەکى زۆر بە هەولێر دەدەین.
هەر بۆیەش بریارمان داوە مانگى جارێک قونسولى بازرگانى لە بەغداوە بێتە هەولێر و لێرە کارەکانى پەیوەست بە بالیۆزخانە جێبەجێ بکات نەک هاولاتیان بێنە بەغدا.
لەبەرامبەردا سەرۆکى ژوور دەستخۆشى لە کارەکانیان کرد و وێراى دەربرینى خۆشحالى خۆى لەو سەردانە ئامادەیی خۆى بۆ هاوکاریکردنیان دەربرى

poloni.jpg


ئه‌م بابه‌ته‌ 1520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑