تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 20 ئایار 2018
رۆژی 15/5/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە چارامۆلی كێرن كونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر و چاندەر پاركاش كونسوڵی بازرگانی و كەلتووری لە كونسوڵخانەی ناوبراو.
لە دیدارێكدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەبوون تیشك خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان و دروست كردنی پەیوەندی لە نێوان ژوورەكانی وڵاتی هیندستان و هەرێمی كوردستان، هەروەها پرسی بەشداری كردنی كۆمپانیا هیندییەكان لە پێشانگاو خستنە رووی بەرهەمەكانیان بەشێكی تری ئەم دیدارە بوو.
كونسوڵی هیند وتی: بەهۆی ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی كۆتایی وڵاتی هیندستان گەشەسەندنێكی ئابووری باشی بینیوە بە رێژەی %5.7 ئەمەش وای كردووە كە زیاتر هانمان بدات بۆ پێشخستن  و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتان، هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئارامی و گونجاوی كەشی كار وای لێكردووین كە هانی كۆمپانیاكانمان بدەین روو لە هەرێمی كوردستان بكەن بە تایبەت لە كەرتی تەندروستی و دەرمان.
وتیشی لە ئێستادا ئاسانكاری زۆرمان كردووە بۆ پێدانی ڤیزا، هەروەها ئاگادارین كە خەڵكێكی زۆری هەرێم سەردانی وڵاتی هیندستان دەكەن بۆ چارەسەری ئێمە وەكو ستافی كونسوڵخانە ئاسانكاری تەواومان كردووە بۆیان و لیستی نەخۆشخانەكانیشمان لە وێب سایتی كونسوڵخانە بڵاوكردۆتەوە كە جێگای باوەڕن و ئێمە پشتگیرییان دەكەین.
كێرن وتیشی: لە ئێستادا بە هاوكاری حكومەتی وڵاتی هیندستان ئامادەكاری دەكەین بۆ كردنەوەی خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی چەند سێكتەرێك و فۆڕمەكان بڵاوكردۆتەوە، هەروەها هەوڵدەدەین كۆمپانیاكانمان بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەكانی هەولێر.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بۆ هەوڵەكان دەربڕی، وتی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر پاڵپشت و هاوكاری هەر كۆمپانیایەك و خاوەن كارێكی هیندی دەكەین كە بیەوێت پەرە بە كارە بازرگانیەكانی بدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتی هیندستان مێژوویەكی كۆنی هەیە بەڵام ئێمەش خوازیارین پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین و لە رێگای ئێوەوە بتوانین لەگەڵ ژوورەكانی وڵاتی هیندستان پەیوەندی دروست بكەین.
ئامادەبووان ئەوەشیان خستە روو كە هەوڵبدەن وەبەرهێنەرانی وڵاتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان بە هاوبەش بتوانن كارگەی دەرمانخانە دابمەزرێنن و لە هەمان كاتدا بتوانن لە هەردوو كەرتی تەندروستی و خوێندن هاوكار و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بكەن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
بە بەشداری شاندی ژوورەكانی بازرگانی وڵاتانی عەرەبی، بازرگانان، وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكانی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی رۆژی 9/4/2018 كۆڕبەندێكی ئابووری دەربارەی هەلی وەبەرهێنان لە وڵاتی جەزائیر سازكرا.
ئەم كۆڕبەندە چەند تەوەرێكی لەخۆگرتبوو كە بریتی بوون لە:
1-  كەرتی پیشەسازی لە جەزائیر
2-  وەبەرهێنان و دۆخی كار لە جەزائیر
3-  گەشت و گوزار لە جەزائیر
شایانی باسە د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراق وەكو سەرۆكی شاندی عێراق لەم كۆڕبەندە بەشداربوو.
 
 
كۆبوونەوەی ژمارە 127ی ئەنجومەنی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عەرەبی سازكرا
 
رۆژی 10/4/2018 د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراق سەرۆكایەتی شاندی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراقی كرد بۆ بەشداربوون لە كۆبوونەوەی ژمارە 127ی ئەنجومەنی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عەرەبی.
لەم كۆبوونەوەیە شاندی گشت ژوورەكانی بازرگانی وڵاتانی عەرەبی بەشداربوون، باس لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان ژوورەكان كرا.
 
 
پێشانگای نێودەوڵەتی جەزائیر 
 
لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی وڵاتانی عەرەبی رۆژی 10/4/2018  / 51  ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی جەزائیر كرایەوە.
لەم پێشانگایە ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیای عەرەبی و بیانی بەرهەمەكانیان نمایش كردبوو.
د. دارا جەلیل خەیات وەكو سەرۆكی شاندی بازرگانی عێراق سەردانی ئەم پێشانگایەی كرد و لە نزیكەوە چاوی كەوت بە بەشداربووانی ئەم پێشانگایە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

7/5/2018 بە ئامادەبوونی وەزیری دادو پارێزگاری هەولێرو کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، رۆژی 6ی ئایار ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێکی لەنیوان بازرگانانی کوردستان و عێراق و تورکیا سازدا، لەبارەی دەرفەتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە عێراق، کە ژمارەیەک لە پیاوانی خاوەنکار لە تورکیاو بازرگانانی کوردستران بەشدار بوون.

دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەك دەكات بۆئەوەی ئەو ئاستەنگانە نەمێنێت كە لە نێوان بازرگانی توركیاو هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەلایەن توركیاو هەرێمی كوردستانەوە ئەو ئامانجە هەیە كە بازرگانی نێوان هەردوولا فراوانتر بكرێت و ئاستێكی باشتر بچێتە پێشەوە. سوپاسی توركیاشی كرد، كە سنوورەكانیان بەرانبەر هەرێمی كوردستان دانەخست، لەو كاتەی ئابڵۆقەی ئابووری و سیاسیی لەسەر كوردستان هەبوو.

"هاکان کاراچای" کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، وتی: تورکیا گرنگترین هاوبەشی عێراقە، رەهەندی بازرگانی عێراق بە پلەی چوارەم دێ لە تورکیا، زیادبوونی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە لە بەرژەوەندی عێراق و تورکیادایە، ئەم نزیکبوونەوەی تورکیا کوالێتی بازاڕی عێراقی بەرز کردۆتەوە، بەڵام داعش زیانی بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان گەیاند. ئاماژەشی بەوەکرد، قەبارەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دواتر پارێزگاری هەولێر وتی: پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا ئەزموونێکی پڕ بەرهەم و داهێنەر بووەو، ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاوەدانی و بارزگانی هەبووە، پشکی شێر بەر وڵاتی تورکیا کەوتووەو جێ پەنجەی تورکیا لە ئاوەدانی دیارەو، زۆربەی پڕۆژەکانی هەولێر کۆمپانیاکانی تورکیا جێبەجییان کردووەو بە ئاستێکی بەرزو کوالێتییە بەرزەکان هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ ئاوەدانی، سیاسەتی حکوومەتی هەرێمیش جۆرێک بووە کە پاڵپشت بووە بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە و تورکیاش پاڵپشتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووەو تیایدا سەرکەوتووبوون.

نەوزاد هادی وتیشی: هەموو کاتێک تورکیا وەک قوڕگی هەناسە بووە بۆ هەرێمی کوردستان و، تا ئێستا تورکیا ئەو هەناسەیەی دانەخستووەو هەمیشە وەک دوو دۆست سەیری یەکترمان کردووە، داواکارین لە کۆمپانیاکانی تورکیا ئەو پەیوەندییە بەهێزتر بکەن.

دواتر سینان چەلەبی وەزیری داد وتی: دەکرێت سنووری سیاسیمان هەبێت لەگەڵ وڵاتان، بەڵام نابێت سنووری بازرگانیمان هەبێت، چونکە بازرگانی بۆ خۆشگوزارانی خەڵکە و بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێت کێشە لە نێوان دامەزراوە ئیدارییەکان و سنوورەکاندا هەبێت، پێویستە بەردەوام پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بدەین.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی 23/4/2018 لە شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیاو بەشداری شاندی کوردستان کۆنفرانسێک لەبارەی ئاوەدانکردنەوە عێراق بەڕێوەچوو، بەمەبەستی گەڵاڵەکردنی بۆچوونێکی پوخت و رۆشن، کە ببێتە بنەمای کارکردنی هاوبەشی بەریتانیاو عێراقییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی شەڕ.
بارۆنێس نیكلسن، نوێنەری سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بۆ پرسی بازرگانی و ئاوەدانكرنەوەی عێراق وتی "ئامانجمان بازرگانی زیاترو پەیوەندی بازرگانی تۆكمەترە، وەک زیاتركرنی هاوردەو هەناردەكردن بۆ هەردوولا، ئەم ئەنجوومەنە بۆ بونیاتنانەوەی عێراقە بە هەموو ناوچەكان و بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
محەمەد شەیاع سودانی، وەزیری پیشەسازی عێراق رایگەیاند، لە لەندەن لێكگەیشتن و لێكنزیكبوونەوەی زیاتر هەیە، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا گەیشتینە ئەوەی دەرفەت و ئاسانكاری بكەین بۆ كۆمپانیا بەریتانییەكان کە هەندێكیان لەناو عێراق كار دەكەن و، ئەوانی دیکە هان بدەین وەبەرهێنان بكەن لە بازاڕەكانی عێراقدا.
لە کۆنفرانسەکەدا شاندێکی حکومەتی کوردستان بەشدارن، لە بەغداش 130 نوێنەرو وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پرسی بازرگانی بەشدار بوون. شاندی حکومەتی کوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە مێزگردێکیان دەبێت لەگەڵ گەورە بازرگانە بەریتانی و عێراقییەکان کە دەیانەوێ رۆڵی خۆیان ببین لە کوردستان. نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دەمانەوێ کۆمپانیا بەشداربووەکانی بەریتانیا بێنینە هەرێمی کوردستان.

عوسمان شوانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری كوردستان دەڵێت: ئەوەی روونكراوەتەوە لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان ئەوە بوو، كە چۆن هەرێمی كوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا باشتر كردووە كە دەبێتە رەوینەوەی ئەو نیگەرانییانەی پێشتر كۆمپانیاكان هەیانبووە.

لە پانڵێکدا باس لە رۆڵی وەبەرهێنان و چۆنێتی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لەو ساڵانەی رابردوودا کرا، لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و پیشەسازی، چۆنێتی پێشخستنیان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی دیکەی عێراق وەکو موسڵ، بۆئەوەی بە بەرژەوەندی و رۆڵی خەڵکی کوردستانیش تەواو ببێت.

بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا بەڕێوەچوون، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی رۆڵێکی گەورە لە عێراقی دوای داعشدا؛ بۆئەوەی کۆمپانیاکانی جێدەستیان دیار بێت لە نۆژەنکردنەوەی شارە وێرانبووەکانی شەڕ.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑